SpaceX بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

کۆمپانیای SpaceX بۆ جاری دووەم و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە مانگێکی دەستکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.

مانگی دەستکردنی (کریو دراگۆن)ی کۆمپانیای SpaceX کە ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو تاقیکرایەوە و سەرنەکەوت، دوێنێ ئێوارە لە کەپ کاناڤیرالی فلۆریدای ئەمریکاوە بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

کریو دراگۆن کە دوو ئەستێرەناسیشی تیدابووە، بە گەشتێکی ١٩ کاتژمێری بەرەو وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی رەوانە کرا. مووشەکەکە بە پێی کاتی فەڕەنسا لە کاتژمیر ٢١:٢٢ ڕەوانە کرا.

بە پێی میدیاکان بۆ ئەو پڕۆژەیە ٣ ملیار دۆلار خەرج کراوە.

ف.ق