سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن گیانی لەدەستدا

شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، دوای ئەوەی لە هێرشێکی چەکداریدا بریندارکرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئابێ بۆ هەڵبژاردنی سیناتۆ کە بڕیارە رۆژی یەکشەمە بەڕێوە بچێت، میتینگێکی سازکردبوو و لە کاتی قسەکردندا رووبەرووی هێرشی چەکداری بووەوە.

هێرشەکە لە شاری نارا کاتژمیر ١١:٣٠ بە کاتی شارەکە ئەنجامدرا و شینزۆ ئابێی ٦٧ ساڵ بە سەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

بەرپرسانی ژاپۆن رایانگەیاند کە برینەکەی ئابێ سەخت بووە و گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن کە لە سەرداگرتنی ماڵاندا کەسێک دەستگیرکراوە و دەگۆترێت ئەو کەسەیە کە تەقەی لە ئابێ کردووە.

شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە سەرۆکوەزیران و دواتر لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠٢٠ سەرلەنوێ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژیردرایەوە. بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەکەیەوە، دەستی لە کارکێشابوو.

ف.ق