سوپای ئەمریکا ناوچەى هیلمەندی ئەفغانستانی بۆردومانکرد

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی هیلمەندی ئەفغانستان.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشە لە دژی گروپە چەکدارەکان بووە لەناوچەى هیلمەندی ئەفغانستان، کە چەندین شوێنیی ئەو پارێزگایەیان خستووەتە ژێر دەستی خۆیان و دەیانخواست بەرەو پایتەخت پێشڕەوی بکەن، بۆیە کرانە ئامانجی هێرش.

ئەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای ئەمریکا بۆ سەر ئەو ناوچەیە لە کاتێکدایە بەهۆی رێککەوتن لەگەڵ تالیبان لە مانگی شوباتەوە هێرشەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان زۆر کەمیان کردبوو. سۆکت میلەر جەنەڕاڵی ئەمریکا داوای لە تالیبان کرد، کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن.

زەبیوحوڵا موجاهید وتەبێژی تالیبان-یش رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی رایانگەیاندووە، ئەو ناوچانەى لە چەند مانگی رابردوودا لە دەستیان دابوون، دووبارە بەدەستینان هێناونەتەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکانی پۆلیسی ئەفغانستان رایانگەیاندووە، لەو هێرش ئەسمانییەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧٠ چەکداری تالیبان کوژراون.

ژ.ت