تا ئیستا ١٠ ملیۆن ئەمریکی دەنگیانداوە

بۆ هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەم کە بریارە لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت تا ئێستا ١٠ ملیۆن کەس دەنگیانداوە.

بەپێی زانیاریەکانی مالپەری ئەلکشن پرۆجەکتی زانکۆی فلۆریدا ١٠ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ١٨٠ کەس لە رێگەی پۆستەوە مافی دەنگدانی پێشوەختیان ئەنجامداوە.

بە پێی پێشبینیەکان ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ زیاترە. هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی یەکەم لەنێوان ترەمپ و جۆ بایدن دایە.

بەپێی ڕاپرسیەکان بایدن لە پێشە کە ئەنجامی سندوقەکان لە ڕاپرسیەکان جیاوازتر دەبێت.

ف.ق