ڤیدیۆ و وێنەى تێکشکاندنی سوپای تورک لە ئاڤاشین

هێزەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی وەرخەل لە ناوچەى ئاڤاشین دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلی سەربازیی سوپای تورکدا گرت.

سەربازانی سوپای تورک بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوە هەموو شتێک لە دوای خۆیان بەجێدەهێڵن و هەڵدێن. گەریلاکان ڤیدیۆ و وێنەی ئەو کەلوپەلە سەربازییانەی سوپای تورک-یان گرت، کە کەوتووەتە دەستیان. جارێکی دیکە ترسی سەربازانی سوپای تورک بەرامبەر بە گەریلا ئاشکرا بوو.

شەپۆلی یەکەمی هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک تێکشکا

ڕۆژی ٢٣ی نیسان سوپای تورک هێرشی داگیرکاریی لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکرد. بە پلانی فراوانکردنی داگیرکەرییان لە خاکی کوردستان و نەهێشتنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا، دەستیان بە جموجوڵکرد. هەر لە ساتەکانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورک دا، لەلایەن گەریلاوە چەندین گورزی قورسیان لێدرا. هەم لە ناوچەى مەتینا و هەمیش لە ناوچەی ئاڤاشین و زاپ، گەریلاکان بە پێداگرییەکی زۆرەوە دەستیان بە بەرخۆدان کرد. لە ئەنجامی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکاندا، شەپۆلی یەکەمی بزووتنەوەی داگیرکاریی سوپای تورک تێکشکێندرا، بۆیە سوپای تورک ناچار بوو لە هەندێک ناوچەی ئاڤاشین بکشێتەوە.

لایەنی دەروونیی سەربازانی سوپای تورک سەروبن بووە

سوپای تورک ویستی هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی ئاڤاشین گەمارۆ بدات و لەو گەمارۆیەدا گەریلاکان لەناو ببات، بەڵام دوای لێدانی گورزەکانی گەریلا لە سوپای تورک، ئەو سوپایە ناچار بوو لە دۆڵی کۆنفرانس و دۆڵی ماران لە ناوچەى ئاڤاشین بکشێتەوە. پاش ئەو ڕووداوانە، لە ٧ی حوزەیران سوپای تورک هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەکانی وەرخەل و لەو ناوچەیەشدا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی زۆر بەهێز و گەورەی گەریلا بوویەوە. ماوەی چوار مانگە هێزەکانی گەریلا لەو ناوچەیە لە دژی سوپای تورک لە بەرخۆداندان. بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوە، باری دەروونی و سایکۆلۆجی سەربازانی سوپای تورک سەروبن بووە.

هێزەکانی گەریلا دەستیان بەسەر ئەو تەقەمەنیانەدا گرت، کە لە دژیان بەکاردەهێنراون

چەندین جار بەهۆی چالاکیی گەریلاکانەوە، سەربازانی سوپای تورک هەموو کەلوپەلە سەربازییەکانی خۆیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن.  ڤیدیۆ و دیمەنەکانی تونێلەکانی جەنگ لە ناوچەی وەرخەل ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە. لەو دیمەنانەدا ئەوە دەردەکەوێت، کە گەریلاکان دەستیان بەسەر کەلوپەل و پێداویستییە ژیانییەکانی سەربازان، کەلوپەلی سەربازیی سەربازانی سوپای تورک و ناسنامە و ناوی سەربازانی سوپای تورک دا گرتووە. هەروەها هێزەکانی گەریلا دەستیان بەسەر ئەو تەقەمەنییانەدا گرتووە، کە لە دژیان بەکارهێنراون.

لیوای "کاپڵان"ی تاتوان

لە دیمەنی تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخەل دەرکەوت، کە دەست بەسەر کام کەرەستە و کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە و ئەو کەلوپەلە سەربازییانە هی کام سەربازانن. ئەو کەلوپەلە دەست بەسەردا گیراوانە هی سەربازانی لیوای "کاپڵان"ی تاتوانە. شتێکی سەرنجڕاکێش ئەوەیە، ئەو سەربازەش، کە ٩ی ئەیلودا خواستی خۆی ڕادەستی گەریلاکان بکات، بەڵام لەلایەن یەکەکەی خۆیەوە کوژرا سەر بە هەمان لیوای "کاپڵان"ی تاتوانە. لەو روودانەوە مرۆڤ تێدەگات، کە چۆن لایەنی دەروونی و سایکۆلۆجیی سوپای تورک تێکشکاوە.

ژ.ت