وڵاتانی ئەمریکای باشور لەدژی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد

نوێنەری ٩ وڵاتی ئەمریکای باشور بۆ رووبەرووبوونەوەی گرۆپەکانی تاوان رێککەوتنامەیەکی ستراتیژیان واژۆ کرد.

لەسەر دەستپێشخەری وڵاتی بەڕازیل، نوێنەرانی بۆلیڤیا، کۆلۆمبیا، ئیکڤادۆر، گینا، پاراگوای، پیرۆ، سورینام، ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین و شیلی کۆبونەوە. نوێنەری ئەو وڵاتانە باسیان لە گرنگی 'چالاکی هاوبەش' لەدژی گرۆپەکانی تاوان کرد.

لە کۆبونەوەکەدا ئەرجەنتین و شیلی واژۆیان لەسەر رێککەوتنامەکە نەکرد.

ئەندرسۆن تۆریس وەزیری داد و ئاسایشی بەرازیل لە کۆبونەوەکەدا رێککەوتنەکەی لەدژی گرۆپەکانی تاوان بە گرنگ لە قەڵەمدا کە سیستمی چاودێری پۆلیس فراوان دەکات.

بەپێی قسەکانی تۆریس بەم رێککەوتنامەیە، گرۆپە مەترسیدارەکان زیاتر لەبەریەک هەڵدەوەشێن و هاوکاری نێوان وڵاتان لەم بارەیەوە بەهێزتر دەبێت.

نوێنەری ٩ وڵاتەکە بڕیاریاندا، ٦ مانگ جارێک لەمبارەیەوە کۆببنەوە.

ف.ق