ویلدیرس کاریکاتۆرێکی ئەردۆغان و نووسینی 'تیرۆریستی' بڵاوکردەوە

ویلدیرس سیاسەتمەداری هوڵەندی لە تویتێکدا، کاریکاتۆرێکی تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکی بڵاوکردەوە و ئەوی وەک هێرشبەرێک کە ئامادەی تەقینەوەیە لەقەڵەمدا.

لێدوان و ڕاگەیەنراوەکان کە ئەردۆغان و پارتەکەی (ئاکەپە) وەک بەرپرسی هێرشە تیرۆریستیەکانی ئەوروپا لەقەڵەمدەدرێن، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەکرێنەوە.

لە کاتێکدا کە ئەردۆغان و ئیمانوێل ماکرۆن لەدژی یەکتری لێدوانی توند دەدەن، گیرت ویلدیرس سیاسەتمەداری ڕاستگری هۆڵەندا و سەرۆکی پارتی پی ڤی ڤی لە تویتێکدا کاریکاتۆری ئەردۆغانی بڵاوکردەوە.

لە کاریکاتۆرەکەدا ئەردۆغان وەک هێرشبەر لەقەڵەمدراوە و لەسەرکڵاوەکەی بۆمبێک هەیە کە لە تەقینەوە نزیک دەبێتەوە. ویلدیرس ئەو کاریکاتۆرەی لەگەڵ وشەی 'تیرۆریست' بڵاوکردووەتەوە.

ف.ق