ئاماری ڕیزبەندی ئازادیی ڕادەربڕین لە وڵاتی جیهانی بڵاوکرایەوە

ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور ئاماری ڕیزبەندیی ئازادیی ڕادەربڕین لە ١٨٠ وڵاتی جیهانی بڵاو کردەوە.

ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSF) رایگەیاند، لە کۆی ١٨٠ وڵات، لە ١٣٠ وڵاتی جیهاندا بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان پێشێلکاری ئەنجامدراوە و ڕێگری لە ئازادیی ڕادەربڕین کراوە.

ڕێکخراوەی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور (RSF) باسی ئەوەشی کردووە، نەرویچ لە ڕیزی یەکەمدایە کە تێیدا ئازادی ڕادەربڕین لە ئاستی هەرە باشدا بووە و وڵاتانی کۆریای باکوور لە ڕیزی ١٧٩ و  ئیریتریا لە ڕیزی ١٨٠میندا جێگایان گرتووە.

بە پێی ئامارەکان هەریەک لە وڵاتانی عێراق لە ڕیزی ١٦٣مین، تورکیا لە ڕیزی ١٥٣مین، ئێران لە ڕیزی ١٧٤ و سوریاش لە ڕیزی ١٧٣مین وڵاتانی جیهاندایە کە ئازادی ڕادەربڕین تێیاندا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە.

ف.ق