یەکێتی ئەوروپا: روسیا ١٠٠ هەزار سەربازی لەسەر سنور جێگیر کردووە

یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، روسیا هێزێکی زۆری سەربازی لەسەر سنوری ئوکراینا جێگیر کردووە، بەڵام دوێنێ لەبارەی ژمارەی سەربازەکان، ئامارێکی دیکەی دوێنی بڵاوکردبووە.

جۆزێف بۆریڵ کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە روسیا ١٥٠ هەزار سەربازی لەسەر سنوری ئوکراینا جێگیر کردووە. بۆریڵ سەرچاوەکەی ئاشکرا نەکرد و رایگەیاند، جموجووڵی سەربازی جێگەی نیگەرانی ئەوانە.

بەڵام جارێکیتر راگەیەنراویکی دیکەی بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوەکەدا ژمارەی سەربازانی رووسی لە سەر سنوری ئۆکراینا بە ١٠٠ هەزار سەرباز لەقەڵەمدا. هەروەها باسی ئەوەی نەکرد، بۆچی ژمارەیان گۆڕیوە و سەرچاوەکەیان کێ و چ لایەنەک بووە.

بۆریڵ لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی ئاڕاستەی رووسیا کرد و داوای کرد کۆتایی بە جمووجوڵ و کۆکردنەوەی سەرباز بهێنێت و فشارەکان کەمبکاتەوە.

ئوکراینا کە هەرێمی قورم و بەشێک لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی بۆ رووسیا چۆڵ کرد، لەم هەفتەیەی کۆتاییدا لەگەڵ مۆسکۆ پەیوەندیەکانی ئاڵۆزتر بووە. حکومەتی کیڤ دەڵێت، رووسیا بەدوای بیانوویەک دەگەڕێت کە هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان.

ف.ق