ئەڵمانیا: دەبێت تورکیا ئاژاوەگێڕیییەکانی لە دەریای سپی کەم بکاتەوە

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دووبارە کەشتیی پشکنینی رەوانەى رۆژهەڵاتی دەریای سپی کردووەتەوە و داوایکرد، تورکیا ئاژاوەگێڕییەکانی و کارە تێکدەرانەکانی لە دەریای سپی کۆتایی پێ بهێنێت.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دیسانەوە کەشیی پشکنینی بۆ رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست ناردووەتەوە و ئەوەش لە دژی پێوەرەکانی هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەى بارگرژییەکانە.

بڕیارە ماس ئەمڕۆ بڕوات بۆ یونان و قوبرس و لەسەر قەیرانی تورکیا راوەستێت. بانگەشەی ئەوەش دەکرێت، سبەی چوارشەمە لە دوای سەردانەکەى بۆ یونان و قوبرس دەڕوات بۆ ئەنقەرە.

ماس راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو، "دەبێت ئەنقەرە دەست لە دروستکردنی قەیران و بارگرژی هەڵبگرێت".

دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو، کەشتیی پشکنینی ئۆروچ رەیسی لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا و دووبارە لەگەڵ کەشتییە جەنگییەکاندا رەوانەى دوورگەکانی نزیک یونان کردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی یونان لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو، رەوانەکردنی کەشتییەکە لە دژی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکەیە.

بڕیارە رۆژانی پێنجشەمە و هەینی ئەو قەیرانەى نوێیە ببێتە باسی سەرەکی دانیشتی ئەوروپا.

ژ.ت