ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی بهێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد کە کۆتایی بە هەوڵە تێکدەریەکانی لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست بهێنێت.

مۆرگان ئورتاگوس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک جارێکیتر کەشتی خۆی بۆ گەڕان بەدوای گاز بۆ دەریای ناوەڕاست نارد وتی، "هەڕەشە و هەوڵی سەربازی لە ڕۆژئاوای دەریای ناوەڕاست ئەنجامیان نابێت."

ئورتاگوس وتی، "ئێمە داوا لە تورکیا دەکەین کە دەست لەو هەوڵە تێکدەرەیانەی هەڵبگرێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ یونان بکات."

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، تورکیا دیسانەوە کەشیی پشکنینی بۆ رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست ناردووەتەوە و ئەوەش لە دژی پێوەرەکانی هەوڵدانە بۆ کەمکردنەوەى بارگرژییەکانە.

ماس راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوو، "دەبێت ئەنقەرە دەست لە دروستکردنی قەیران و بارگرژی هەڵبگرێت".

دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو، کەشتیی پشکنینی ئۆروچ رەیسی لە ١٢ی تشرینی یەکەمدا و دووبارە لەگەڵ کەشتییە جەنگییەکاندا رەوانەى دوورگەکانی نزیک یونان کردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی یونان لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو، رەوانەکردنی کەشتییەکە لە دژی ئاشتی و ئارامیی ناوچەکەیە.

بڕیارە رۆژانی پێنجشەمە و هەینی ئەو قەیرانەى نوێیە ببێتە باسی سەرەکی دانیشتی ئەوروپا.

ف.ق