ئەمریكا رەشنووسی بڕیارنامەی دژ بەئێرانی رەوانەی ئەنجوومەنی گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم كردوە

بەگوێرەی وتەكانی نێد پرایس، وەڵامنەدانەوەى ئێران بە راپۆرتی بەرێوەربەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆكاری نیگەرانیی جددیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتەكانی سەبارەت بەهاوڕابوونی سێ وڵاتی ئەوروپایی لەسەرپێشكەشكردنی رەشنووسی بڕیارنامەی مەحكومیەتی رژێمی ئێرانی داوەتە ئەنجوومەنی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی. هاوكات بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی چوونی بۆ ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ ئەگەر رێككەوتنێك پێكنەیەت، ئیسرائیل خۆی دەست بەكار دەبێت.

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوێنی رایگەیاند؛ ئەمریكا جەخت دەكاتەوە كە هاوشان لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەدوای بڕیارنامەیەكە، كە جەخت لەسەر هاوكاری تەواوەتی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  بكاتەوە.

رەشنووسی بڕیارنامەی چوار وڵاتە رۆژئاوایەكە بڕیارە لەدانیشتنی حەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی حۆكم بكرێتە رۆژەڤ.

بەگوێرەی قسەكانی نێد پرایس، راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی ئاژانس هۆكاری نارەحەتی جددییە لەسەر وەڵامنەدانەوەكانی ئێرانە بەئاژانسەكە.

رافائیل كرۆسی؛ بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتی خۆی بۆ ئەنجوومەنی حۆكم رایگەیاندوە؛ ئێران تا ئێستا وەڵامێكی باوەڕپێكراوی لەسەر بابەتی ماددەی رادیۆ ئەكتیڤ كە لەسێ وێستگەی پیتاندنی ئەتۆمی ئێراندا دۆزراوەتەوە نەداوەتەوە.

رافائیل كرۆسی لەچوونی بۆ ئیسرائیل لەگەڵ نفتالی بنێت سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لەسەر بابەتی ئەتۆمی ئێران قسەیان كردوە.

بەرێوەبەری گشتی  نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راشیگەیاندوە؛ ئیسرائیل رێگەی دیبلۆماسی بۆ رووبەرووبوونەوەی لەبەرامبەر بە گەیشتنی ئێران بەچەكی ناوەكی لەپێشدا دەبینێت، بەڵام لەكاتێكدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەتوانن لەكاتی پێویستدا بگەنە ئامانجەكانیان، ئەوا ئیسرائیل بۆ خۆی دەستوەردانی رەوشەكە دەكات.

ژ.ت