ژاپۆن و تایلەند رێككەوتنێكی ئەمنی واژۆ دەكەن

ژاپۆن لەبەرامبەر بەهاتنەناوەوەی چین لەم ساڵانەی دواییدا، پەیوەندیەكانی خۆی لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی وڵاتانی ئاسیایی رۆژئاوای باكور زیاتر پەرە پێدەدا.

ژاپۆن و تایلەند بەواژۆكردنی رێككەوتنێك ، هاوبەشبوونی ئاسایشیان راگەیاند و بڕیارە وایە پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوانیان لەبوارەكانی گۆاستنەوەی كەل و پەل و تەكنەلۆجیای پاراستنی لەبەرامبەر بە هاتنە ناوەوەی چین لەهەرێمی هیندوستان و دەریای ئارام بەرفراوانتر بكەن.

بەگوێرەی زانیاریەكانی"تایمزی ژاپۆن"ی رۆژی دووشەممە، ٢ی گۆڵان، فومیو كیشیدا، سەرككوەزیری ژاپۆن و پرایوت چان اوچا، سەرككوەزیری تایلەند لەدیدارێكدا لەبانكۆك پایتەختی ژاپۆن رێككەوتن لەسەر ئەوەش كە ژاپۆن بۆ رێگری لەدەرئەنجامە هەمەلایەنیەكانی نەخۆشی كۆرونا ٥٠ میلیار ین قەرز و ٥٠٠ ملیۆن ین هاوكاری خۆبەخشانە بداتە تایلەند.

ژاپۆن بۆ بڵاوبوونەوەی مەرامەكانی چاوی لەدەریای هیند و دەریای ئارام و ئازاد و كراوەیە لەبەرامبەر بە بڵاوبوونەوە و هاتنە ناوەوەی چین لەم ساڵانەی دواییدا و هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی وڵاتانی ئاسیای رۆژئاوای باكور"ئا سێ ئان" بەهێزتر بكات. ژاپۆن لەئێستادا پەیوەندی هاوشێوەشی لەگەڵ وڵاتانی فیلیپین، ویتنام، مالێزی و ئەندۆنزی  هەیە.

تایلەند سێهەمین وڵاتی، وڵاتانی ئاسیای رۆژئاوای باكورەوە لەپاش ئەندۆنزی و ویتنامەوە دێ. سەرككۆماری ژاپۆن بەدوای گفتوگۆ و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا و بەهێزكردنی هاوكاری هەرێمیە لەبەرامبەر بە رووداوەكانی ئۆكرانیا.

تایلەند لەئێستادا سەرۆكایەتی گروپی هاوكاری ئابوری ئاسیا ـ ئۆقیانووسییە و روسیاش ئەندامێكی یەكێتیەكەیە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە هەڵوێستێكی بێ لایەنانەی ژاپۆن لەبەرامبەر بەهێرشەكانی روسیاوە بۆ سەر ئۆكرانیا.

هـ . ب