ژنێک وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن، لەلایەن پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا.

لیزترەس بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٨١ هەزار دەنگی ئەندامانی پارتەکەی بەرامبەر ریشی سوناك، وه‌زیری پێشوی دارایی بەریتانیا و ڕکابەری کە زیاتر لە ٦٠هەزار دەنگی بەدەستهێنا بو براوە بوو.

سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا تەمەنی ٤٧ ساڵە، پێش ئەوەی بۆ پۆستەکە ھەڵبژێردرێت بەڵێنی دابوو کار بکات بۆ کەمکردنەوەی باج، روبەڕوبونەوەی کۆچبەری نایاسایی و رەوانەکردنیان بۆ رواندا و وڵاتانی دیکە، بەردەوامی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراین.

لە یەکەم وتاریشیدا دوای هەڵبژاردنی وتی، سوپاسی ریشی سوناكی رکابەری دەکات ھەروەھا سوپاسی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشوی بریتانیاشی کرد.

ف.ق