زەریاکان چۆن دروست بوون؟

بەپێی لێکۆلینەوەیەکی نوێ، ئاوی زەریاکان یەکەمجار لە رۆژەوە هاتووەتە سەر زەوی.

وەک دەزانرێت، ٧٠٪ی زەوی ئاوە. لێکۆلەران ماوەیەکی زۆرە کە دەیانەوێت بزانن، ئەم هەموو ئاوە چۆن لەسەر زەوی دروست بووە.

ئێستاش کۆمەڵێک زانای جیهان، لێکۆلینەوە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا ئەو ئاوەی لەسەر زەویە لە ڕۆژەوە هاتووە یان نا!

لەم چوارچێوەیەدا زاناکان باسی بایەکی رۆژ دەکەن کە پڕە لە ئیۆنی هایدرۆجینی.

بای رۆژ بەر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ساڵ، وەک باران لەناو بۆشایی ئاسماندا بڵاوبوونەوە و بەشێکیان هاتنە سەر زەوی و ئاویان دروست کرد.

بای رۆژ تاوەکو ئێستاش هەیە و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ٩٠٠ کیلۆمەتر دەچێت و گەرماکەی زیاتر لە ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار پلەیە.

دکتور لوک دالی لە زانکۆی گلاسگۆو دەڵێت، "بای رۆژ لە ئیونی هیلیۆم و نایترۆجین پێک دێت کە لە رۆژەوە بەرەوە بۆشایی ئاسمان دەچێت."

ئەو ئیونی نایترۆجینە کاتێک لە بۆشایی ئاسمان کە ئەستێرەیەک یان پارچە بەردێک دەکەوێت، کاریگەری زۆر لەسەر دەوروبەری دەکات و پێکهاتەی کیمیایی ئەو تەنە دەگۆڕێت.

دکتور دەالی دەڵێت، ئیۆنی هایدرۆجین بە تێپەڕبوونی کات، ئەتۆمی ئۆکسیجن دروست دەکات و H2O لەنێو پێکهاتەکەیدا شاراوە و دواتر دەبێتە ئاو و زاناکان پێێیان وایە، لە ئەنجامی ئەم رووداوە سروشتیەدا ئاو لەسەر زەوی دروست بووە و دواتر زیادی کردووە.

ف.ق