زەوی زوتر دەخولێتەوە

زانیاران رایانگەیاند، زەوی لە جاران زوتر دەخولێتەوە و رۆژێک لە ٢٤ کاژێر کەمترە.

بە پێی هەواڵێکی لایڤ سکینس، لە ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠دا. رۆژێک لە ٢٤ کاتژمێر، بە ١.٤٦٠٢ میلی چرکە کەمتر بووە.

ئەو رێژەیە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە لە کاتی تۆمارکردنی ئاستی خولانەوەی زەویەوە، وەک کورترین رۆژ تۆمارکراوە.

بەم دۆزینەوەیە، ئیدی رۆژێک ٢٤ کاتژمێری تەواو نییە و ٠.٥ چرکە کەمترە. بۆیەش باسی ئەوە دەکرێت کە چرکەکانی رۆژێک پێویستە گۆڕانکاری بەسەردا بهێنرێت.

ف.ق