بیبلۆگرافیاى زازاکى بڵاوکرایەوە

یەکەمین بیبلۆگرافیاى زازاکی کە لەلایەن کوردۆلۆگ (کوردناس) موتلو جان ئامادەکراوە بڵاوکرایەوە. بیبلۆگرافیاکە لیکۆڵینەوەیە لەسەر زاراوەى زازاکیى زمانى کوردی. بیبلۆگرافیاکە لەلایەن چاپ و پەخشی ڤاتەوە بڵاوکراوەتەوە.

بیبلۆگرافیاکە دەقەکانى نێوان ساڵانى ١٩٦٣ – ٢٠١٧ ، کە بەشێوە زاری زازاکى (کرمانجکی) بڵاوکراونەتەوە، لە خۆ دەگرێت. بیبلۆگرافیاکە ٦ هەزار و ٣٣٠ ناسنامەی تیادایە و وەک بڕوانامەى ماستەر بە راوێژ لەگەڵ کوردناس محەمەد مالمیسانژ و لە ماوەی ٣ ساڵدا ئامادە کراوە.

سەربارى ئەوەى ساڵی ١٩٦٣ (رۆژنامەى رۆژی نوێ - Rojnameya Roja Newe) بە لەدایکبوونى نووسینی هاوچەرخ بە زاراوەى کرمانجی دەناسرێت، بەڵام بەرەودان بە بناغەی نووسین و چاپ بە زازاکی لە ساڵی ١٩٧٩ و لە رێگەى گۆڤاری تیرێژەوە بوو.

تیمی کار لە چاپ و پەخشی ڤاتە کارەکانى ستانداردکردن و ئەرشیڤکردن دەکەن، کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە سویدا دامەزراوە. دوای ماوەیەک بەشی ئەدەبی بۆ زاراوەى زازاکى تیایدا دەستى بەکار کرد. ئێستا بە بەراورد بە پێشتر ژمارەى خوێندکاران و نووسەرانى بەشی زازاکى زیاترن.

سەربای قورسی و زەحمەتییە زۆرەکان، ئیتر مرۆڤ دەتوانێت بڵێت زازاکیش بووەتە خاوەنى هەنبانە و ئینسایکلۆپیدیایەک، کە لە ٣ بەش پێکدێت.

بەشی یەکەمی بیبلۆگرافیاکە لەبارەى جۆرەکانى بیبلۆگرافیا و ئەو بیبلۆگرافیایانەوەن، کە لەبارەی کوردەوە ئامادە کراون.

بەشی دووەم لە ٣٣٢ ناونیشان و ناوەرۆکى کتێب پێکدێت، کە بەپێى جۆر و تایبەتمەندییان رێکخراون.

بەشی سێیەم لە ٥ هەزار و ٩٩٨ ناونیشان و بابەت و دەق پێکدەێت. ئەویش بەپێى جۆر و تایبەمەندییان رێکخراوە. هەروەها ناوەرۆکی ٦ هەزار و ٣٣٠ بیبلۆگرافیا لەو بەرهەمەدا کۆکراوەتەوە.

ر.م