خەڵاتەکانی پیشبڕکێی وێژەیی شەهید دەنیز فورات دابەش کران

خەڵاتەکانی چوارەمین پێشبڕکێی وێنەکێشان، چیرۆک و هەڵبەستی شەهید دەنیز فورات دابەش کران. ئەو پیشبڕکێیەش کرا بە دیاری بۆ شەهیدی ڕاگەیاندن ڕزگار دەنیز.

چوارەمین پێشبڕکێی وێنەکێشان، چیرۆک و هەڵبەستی شەهید دەنیزی فورات بە پێشەنگیی یەکێتی خوێندکارانی ئازاد (یەخەئا - YXA) لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لە هۆڵی کۆنفرانس بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە نوێنەری ڕێکخراو و دەزگاکان و میوانانی دەرەوە و ناوخۆ بەڕێوەچوو.

مەراسیمی پیشبڕکێیەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و تێیدا دایکی شەهید دەنیز فورات سوڵتان ییلدزتان دوا و وتی "من هەتا دوا هەناسەم درێژەپێدەری ڕێبازەکەی دەنیز و ڕزگار دەبم".

لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید ڕزگار ئادانمش، خوشکی ئەو شەهیدە وتی "دەنیز و ڕزگار جێی خۆیان لە دڵی مندا کردەوە. من زۆر خۆشحاڵم کە ئەم پێشبڕکێیە بۆ ڕزگار ئامادە کراوە. ئەو لە کۆچبەریدا گەورە بوو، پاشان شەهید بوو. کاتێک دەنیز شەهید بوو، ڕزگار بەڵێنی دا کامێراکەی ئەو لەسەر زەویدا نەهێڵێتەوە و هەتا شەهید بوو، بەڵێنەکەی خۆی جێبەجێ کرد. منیش لێرە بەڵێن دەدەم کە نەهێڵم کامێرای ئەوان لەسەر زەوی بمێنێتەوە و درێژە بە ڕێبازەکەیان دەدەم".

پاش وتارەکان، لە ناو بەرنامەکانی ئەو پێشبڕکێیەدا، سینەفزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد هەریەک لە شەهید دەنیز فورات و شەهید ڕزگار ئادانمش نیشان درا. پاشانیش خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا دابەش کرا.

ناوی ئەو کەسانەی کە خەڵاتیان وەرگرتووە:

کوردی/ کورمانجی – هەڵبەست

خەڵاتی یەکەم: لوقمان ئاکبابا، دڵسۆزیا گوڵانێ ، زیندانى جۆری ئێفی تەکیرداغ

خەڵاتی دووەم: سەڵاحەدین یوسف، چرای یەکەم، عەفرین ئێستا لە کۆبانێیە

خەڵاتی سێیەم: عەبدولڕەزاق شیمشەک، ڕەونەقی دەلالی مادی، زیندانى جۆى تی دیاربەکر

کوردی/ کورمانجی- چیرۆک

خەڵاتی یەکەم درا بە سێ چیرۆکنووس کە بەم شێوەیە بوو:

عەبدولڕەزاق شیمشەک، میوانی شەو، زیندانى جۆرى تیی ئامەد

وەیسی تالی، زەماوەندی ستی زولەیخا و کوڕی میری بۆتان لە کەمپیى مەخمور

ڕۆزا مەتینا، مژدە باشەکانی بەهاران، مێردین لە ئامەد

خەڵاتی دووەم: قەدیر عەگید، سێڤدا تینوو مایەوە...! عامودێ ئێستا لە قامیشلۆیە

خەڵاتی سێیەم: لوقمان ئاکبابا، دوورخستنەوە، زیندانى جۆری ئێف لە تەکیرداغ

بە ناوی یەکەمەکانەوە ڕۆزا مەتینا دوا و وتی "لە کەسایەتی شەهید ڕزگار و شەهید دەنیز دا ئێمە خەڵاتمان وەرگرت. ئەوان ڕۆڵێکی گەورەیان لە ڕاگەیاندنی کوردیدا گێڕا. منیش چیرۆکی ژنێکم هەڵبژارد، چونکە ژنانی کورد لە مێژوودا خاوەن ڕۆڵێکی گرنگن. ئەگەرچی لە مێژوودا هەمیشە هێرش کراوەتە سەر شکۆ و جەستەی ژنان، بەڵام هیچ کات ژنان سەریان نەوی نەکردووە. ئێمە هێزی خۆمان لە بەسێ، زەریفەکان و لەیلا قاسمەکان وەردەگرین. شەهیدان دەنیز و ڕزگاریش ناوی خۆیان لە مێژوودا تۆمار کرد و تێکۆشانی ئەوانیش یەکێکە لە گەورەترین تێکۆشانەکان".

وەیسی تالیش کە یەکێک بوو لە یەکەمەکان، پاش ئەوەی بەخێرهاتنی تەواوی میوانەکانی کرد، ڕایگەیاند "ئێمە دەمانەوێت خاوەنداری لە ڕێبازی ئەو قارەمانانە بکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین کە پێنووس و کامێرای ئەوان لەسەر زەوی نەهێڵینەوە".

کوردی/ سۆرانی – هەڵبەست

خەڵاتی یەکەم: دەلیل میرساز، چیرۆکێکی قەدەغە، لە رۆژئاواوە بەشداریى پێشبڕکێکەى کردووە.

خەڵاتی دووەم: عەزیز پوسات، خۆت مەفرۆشە، بەشداریکردن لە کەمپى مەخمورەوە

خەڵاتی سێیەم: مەدەنی ئیلهان، من لە خەوندا جوانی دەبینم، بەشداریکردن لە کەمپى مەخمورەوە

دەلیل میرساز، پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە، دەربارەی هەستی خۆی وتی "سەرەتا بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان دەکەم. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە ئەم پیشبڕکێیەیان ئامادە و ساز کردووە. لە کاتێکی وەهادا کە شەهیدان بە بیردەهێنرێنەوە، هەموومان لەسەر ڕێبازی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەڕۆین".

وڵات کلم کە خەڵاتی دووەمی وێنەکیشانی وەرگرت ڕایگەیاند، مافی هەموو کەسێکە کە خاوەنداریی لە ڕێبازی شەهیدان بکات. ئێمە جارێکیتر سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و لەسەر هێڵی ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبین لە خەبات.

تورکی/ چیرۆک

خەڵاتی یەکەم: ئەیلەم کاراهان، Saçlarinda bahar kokusu ، دێرسیم ئێستا لە ئەڵمانیایە

خەڵاتی دووەم: رایف دامار، Kuzu çobane ebdal ، زیندانى جۆری ئێف کۆجائەلی

خەڵاتی سێیەم: ئۆرهان شاکار، Babamin kemikleri ، زیندانى ریزە

تورکی/ هەڵبەست

خەڵاتی یەکەم: ئادار ئومووت، Heyy Heval (ئای هەڤاڵ)، زیندانى ئەرزینجان

خەڵاتی دووەم: عەلی موراد چەلیک، 1 ışık (یەک رووناکی)، زیندانى جۆری ئێفی بۆلۆ

خەڵاتی سێیەم: عەلی موراد چەلیک ، 2 Menfa (1) Zindana Bolo Tîpa F ، ٢ مناف و یەک زیندانى جۆری ئێف لە بۆلۆ

بەشی وێنەکێشان

خەلاتی یەکەم: زانا سەیدی، لە رۆژئاڤاەوە

خەڵاتی دووەم: وەلات کلیم، لە کەمپى مەخمورەوە

خەڵاتی سێیەم: ئارام بەرەکات عەلی، لە قامیشلۆوە

پاش مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات، هەر یەک لە هازار ئووچار، هەڤاڵ ئیسکان هەڵبەست، شاعیر ڕۆزا مەتینا و هەڤاڵ باران دەستیان بە گۆڕانی وتن کرد.

لە کۆتایی بەرنامەی مەراسیمەکەدا، سووپاسی هەموو ئەو دەزگا و رێکخراو و کەناڵە تەلەفزیۆنیانە کرا، کە هاوکاریى کردوون و ماندوبوون بۆ بەڕێوەچوونى پێشبڕکێکە.

پێشبڕکێیەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'شەهید نامرن' کۆتایی پێ هات.

ر.م