فیلمی لە سەیەی بەڕوودا خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی ژیانى کێویى ژاپۆنى بەدەستهێنا

مەهدی نوور محەمەدی دەرهێنەری کوردی خەڵکی پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی ژیانى کێویى لە وڵاتی ژاپۆن وەرگرت.

مەهدی نوور محەمەدی دەرهێنەری کوردی خەڵکی پارێزگاى ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی تایبەتی فێستیڤاڵی ژیانى کێویى لە وڵاتی ژاپۆن وەرگرت.

مەهدی نوور محەمەدی دەرهێنەر و داکیۆمینتاری کوردی خەڵکی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵی فیلمی ژیانى کێویى لە وڵاتى ژاپۆن پێبەخشرا.

 ئەو دەرهێنەرە کوردە بە فیلمی لە سایەی بەڕوودا (در پناه بلوط) لەو فێستیڤاڵەدا بەشداریکردبوو و توانیی خەڵاتی تایبەتی ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن لیژنەی دادوەریى فێسیڤاڵەکەوە بەدەست بهێنێت.

ئەو فێستیڤاڵە یەکێکە لە ٣ فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی جیهان، کە ٢ ساڵ جارێک لەسەر ژیانى کێوی و دەشتەکیى گیانەوەران و بوونەوەران بەڕێوە دەچێت و فیلمگەلی زۆر نایاب لەم فێستیڤاڵەدا پێشکەش دەکرێت و دەکەونە کێبڕکێوە.

فیلمی داکیۆمینتاری لەسایەی بەڕوودا لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە پارێزگاى ئیلام لە رۆژهەڵاتى کوردستان تۆمارکراوە. لە داکیۆمێنتارییەکەدا باس لە هەڕەشەکانى سەر ژیانى سمۆرەکان دەکرێت، کە بەهۆى سوتاندنى دارستانەکان و راوکردنەوە ژیانیان قورس بووە و ئەوەش مەترسیى نەمان و لەناوچوونى یەکجارەکیى بۆ سمۆرەکان دروستکردووە.

ئەو داکیۆمێنتارییە تا ئێستا ١٩ خەڵاتی جیهانی و ناوخۆیى ئێرانى لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا بە دەستهێناوە و بووە بە یەکێک لە ناسراوترین داکیۆمێنتارییەکان لە ئاستى ئێران و جیهاندا.