ئەمڕۆ فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمی ئامەد دەستپێدەکات

حەوتەمین فێستیڤاڵی دیکیۆمێنتاری فیلمی ئامەد بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە هەتا رۆژی ١٢ی ئایار بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک دۆکیۆمێنتاریی تیادا نیشان دەدرێن.

کۆمەڵەی ئەکادیمی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاری فیلمامەد بەڕێوەدەبات. فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ دەستپێدەکات و هەتا ڕۆژی ١٢ی ئایار بەردەوام دەبێت. هەوادارانی سینەما لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک فیلم تەماشا دەکەن.

 چنار دۆغان، ئەندامی کۆمەڵەی ئەکادیمی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد قسەی کرد و وتی، بابەتەکانی (کۆچبەری) و (بەرخۆدانی ژنان و چیرۆکەکانی وەدیهێنانی جیهانێکی نوێ) لە فێستیڤاڵەکەدا هەن و وتیشی: بە گشتی ٤٤ فیلم نیشان دەدرێن.

 

 "٤٤ فیلم نیشان دەدرێن"

دۆغان رایگەیاند، حەوتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمی ئامەد بە هێز و دەوڵەمەندییەکی گەورەوە دەستیپێدەکات و وتی: "فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکان بە بابەتی (کۆچبەریی) و (بەرخۆدانی ژنان و چیرۆکەکانی وەدیهێنانی ژیانێکی نوێ) لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداری دەکەن. بە گشتی ٤٤ فیلم نیشان دەدرێن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فیلمی ئەمساڵ ئەوەیە کە لەو ٤٤ فیلمەی کە نیشان دەدرێن ٢٠ دەرهێنەریان ژنن. پێدەچێت پێناسەکردنی ژیان بە کامێرای ژنان کاریگەرییەکی گرنگ لەسەر بینەران دروست بکات. لە پۆستەری ئەمساڵی فێستیڤاڵدا، ژن سەیری دەکات و دەیبینێ تیشک دەخاتە سەر خۆی، لە پۆستەرەکەدا دایکێک لەپشت دیوارێکەوە وەستاوە و سەیری ماڵە خاپوورکراوەکانی ناوچەی سووری ئامەد دەکات".

"تیشک دەخاتە سەر بەهاکانی کوردستان"

چنار دۆغان  راشیگەیاند، فیلم ئامەد ڕەنگی کۆمەڵگە نیشان دەدات و بەو شێوەیە بەردەوام بوو: "بابەتی بنەڕەتیی ئەمساڵی ئێمە ناوچەی (سوور)ە و تیشک دەخاتە سەر سوور. چەندین فیلمی دۆکیۆمێنتاری دیکەمان هەن. بۆ نمونە، بەرخۆدانی بەرخۆدێران لە ئیرلەندەوە هەتا ڕۆژئاوا، لە رۆژئاواوە هەتا ئەفغانستان نیشانی بینەران دەدرێن. لە لایەک فیلمی ئامەد لەناو کەسەکان دەگۆڕێت بۆ ڕامان و تێفکرین و نیگەرانیى دابەشکردنی کۆمەڵگە. دیسان خەباتی فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکان لەسەر چوارپارچەی کوردستان هەن. هاوکات لەگەڵ لە پێشهات و رووداوەکان دا تیشک دەخاتە سەر بەهاکانی کوردستان".

دۆغان، لە کۆتایی قسەکانی دا وتی: "فیلمی ئامەد لە نێوان ٨ – ١٢ی ئایار بەڕێوەدەچێت و وەکو هەر کاتێکی دیکە بە تکت  پێشوازی بینەران دەکرێت. کاتژمێر ٧:٠٠ ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆلی سینەمای ١ی ئەی چاندامەد دەستپێدەکات. ئێمە وەکو کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو هەوادارانی سینەما و گەلی ئامەد بانگهێشتی فیلمی امەد دەکەین".

فیلمەکانی فێستیڤاڵ لە ناوەندی چاند و کۆنگرەی تەلاری شارەوانیی گەورە شاری ئامەد و لە لقی ژووری تەلارسازانی ئامەد نیشان دەدرێن.

بەرنامەی فێستیڤاڵەکە بەم شێوەیەیە:

رۆژی چوارشەممە ٨ی ئایار

هۆڵی ١ی سینەمای چاندا مەد

کاتژمێر ١٩:٠٠

وتەکانی دەستپێکردنی بەرنامە

نیشاندانی دیکیۆمێنتاریی: "من شۆڕشم"

٩ی ئایار، ڕۆژی پێنجشەم

هۆڵی ١ی سینەمای چاندا مەد

کاتژمێر ١٣:٠٠ "ئەو هەنگاوانەی نازاندرێن"

کاتژمێر ١٣:٠٠ "لەبیرم دێ"

کاتژمێر ١٣:٠٠ "ئەفغاستنبۆڵ"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "١٢×١ کۆمۆنەی فیلمی ڕۆژئاوا"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "٣ کامێرای دزراوەکان"

کاتژمێر ١٧:٠٠ "تێڕوانینی سەیرکردن"

کاتژمێر ١٧:٠٠ "یارییە بێسنوورەکان"

کاتژمێر ١٧:٠٠ "ماڵ" وتوێژ

کاتژمێر ١٩:٠٠ "بیر" وتوێژ

هۆڵی سینەمایی ٢ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٣:٠٠ "لە گوڵێش بەهێزترە"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "مادون ئەتوانێت قسە بکات؟" وتوێژ

کاتژمێر ١٧:٠٠ "ئەو ڕەگانەی سەرلەنوێ پێناسە کرانەوە"

کاتژمێر ١٨:٠٠ "شەوی لمەکە"

کاتژمێر ١٩:٠٠ "گازندە" وتوێژ

١٠ی ئایار، رۆژی هەینی

هۆڵی سینەمایی ١ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٣:٠٠ "مانەوە، ڕووبەڕوو" وتوێژ

کاتژمێر ١٥:٠٠ "جێماوەکان" وتوێژ

کاتژمێر ١٧:٠٠ "ئەو دیمەنانەی ونت کردن"

کاتژمێر ١٩:٠٠ "ئێوە لە دوورە دەستانەوە هاتوون" وتوێژ

ساڵۆنی سینەمایی ٢ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٣:٠٠ "کێ پێی وت نا"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "نە هاوینە و نە زستان"

کاتژمێر ١٧:٠٠ "لە یەکەم دەنگەوە تا دوا هەناسە" وتوێژ

کاتژمێر ١٩:٠٠ (پەڕەی سەدەف- Bişkoka Sedef)

لقی ژووری تەلارسازانی ئامەد TMMOB

٩ی ئایار ڕۆژی پێنجشەم

کاتژمێر ١٣:٠٠ "برینی غروور" وتوێژ

کاتژمێر ١٥:٣٠ (لە یەکەم دەنگەوە تا دوا هەناسە"

١٠ی ئایار ڕۆژی هەینی

کاتژمێر ١٣:٠٠ "هێزی ڕاستی"

کاتژمێر ١٥:٣٠ "تەباشیر" وتوێژ

١١ی ئایار ڕۆژی شەممە

هۆڵی سینەمایی ١ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٢:٠٠ "برینی غرور"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "ئامینە" وتوێژ

کاتژمێر ١٧:٠٠ "مۆدێلی کەیبانوو" وتوێژ

کاتژمێر ١٧:٠٠ "سینەماکانی دایکم" وتوێژ

کاتژمێر ١٩:٠٠ "فەرماندار ئاریان"

هۆڵی سینەمایی ٢ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٢:٠٠ "لە سەرەتای با دا"

کاتژمێر ١٤:٠٠ "ئارا گولەر جارێک لەجاران ئەستەنبۆڵ"

کاتژمێر ١٧:٠٠ "سەر بە سەر"

کاتژمێر ١٩:٠٠ "لە دایکبوون لە سوریا"

١٢ی ئایار، رۆژی یەکشەممە

هۆڵی سینەمایی ٢ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٣:٠٠ "فیلمی ئەم/ئەو"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "جێگەی ئاواز"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "پێشبینی" وتوێژ

کاتژمێر ١٧:٠٠ "پریماس / یەکەم"

کۆتایی فێستیڤاڵ

کاتژمێر ١٩:٠٠ "کاول"

کاتژمێر ١٩:٠٠ "هەر ماڵێک خوێندنگەیەکە" وتوێژ

هۆڵی سینەمایی ٢ی چاندا مەد

کاتژمێر ١٠:٠٠ "فۆروم"

کاتژمێر ١٢:٠٠ "چینێک لە پلاستیک"

کاتژمێر ١٤:٠٠ "ئەڤین" وتوێژ

کاتژمێر ١٥:٠٠ "سیمینار"

کاتژمێر ١٥:٠٠ "تەباشیر" وتوێژ

کاتژمێر ١٥:٠٠ "هێزی ڕاستیی" وتوێژ

ر.م