بەرخۆدانی کۆبانێ لە کورتە فیلمێک لە ئیتاڵیا نمایشکرا

کورتە فیلمێک کە باس لە بەرخۆدانی کۆبانێ و دڕندەیی چەتەکانی داعش دەکات، لە لیڤۆرنۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نیشاندرا.

ئنریک دیل گامبا کە لەژێر چەتری مانگی سوری کوردستان-ئیتاڵیا کاردەکات، کاتێکی درێژبوو خەریکی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمێک بوو، ئەمڕۆ لە لیڤۆرنۆ لە سینەمای گۆڵدۆنەتای نیشاندرا.

فیلمەکە بەرخۆدانی کۆبانێ و دڕندەیی چەتەکانی داعش باس دەکات، لەکاتی نمایشی فیلمەکەشدا بەسەدان کەس ئامادەی بینینی فیلمەکە بوون.

سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنۆ: لە خوێندنگاکانیش ئەو فیلمە نیشاندەدرێت

لوجا سالڤەتی سەرۆکی شارەوانی لیڤۆرنۆ بینەری فیلمەکە بوو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بینینی ئەو فیلمە لە لیڤۆرنۆ بۆ ئەوان دڵخۆشییە، سالڤەتی ئاشکراشیکرد، کە ئەو فیلمە لە خوێندنگاکانیش نمایش دەکەن.

ب.ش