دادگا کتێبێکی بەناوی 'گۆرانیی خاک' قەدەغە کرد

دادگای سزای سوڵح-ی قەرس، کتێبێکی بەناوی 'گۆرانیی خاک' قەدەغە کرد.

داگای 'سزای سوڵح-ی قەرس ڕۆمانێکی بەناوی 'گۆرانیی خاک'ی ڕۆژبین پەریشان کە لە چاپخانەی ئارام چاپ کرابوو، قەدەغە کرد.

کتێبەکە بۆ زیندانییەک بەناوی ساڤاش سۆنمەز ڕەوانە کرابوو کە لە گرتووخانەی پیتی T قارس زیندانییە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەکە دەستی بەسەردا گیرا. دواتر بە بانگەشەی ئەوەی کە دەبێت "لە چوارچێوەی پەکەکە/کەجەکە"دا دادگایی بکرێت، بۆ لێکۆلینەوە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قارس کرا.

دوای لێکۆلینەوە، دادگا پەرتوکەکەی قەدەغە کرد

باسی هێرشەکانی جزیرە دەکات

رۆژبین پەریشان کە باسی قۆناغی هێرشە قڕکەرەکانی ناوچەی جزیرەی سەر بە شڕنەخ دەکات، هێشتا لە گرتووخانەی داخراوی ژنان-ی گەبزە زیندانی کراوە.

ک-ش