دیمەنی چالاکیەکەی خواکورک بڵاو کرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی ٢٢ی ئایاری گەریلاکانی یەژا-ستاری بڵاو کردەوە کە لە گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی خواکورک ئەنجامیاندا و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی تورک کوژران.
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکەی ٢٢ی ئایاری گەریلاکانی یەژا-ستاری بڵاو کردەوە کە لە گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی خواکورک ئەنجامیاندا و لە ئەنجامدا ٤ سەربازی تورک کوژران.
لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و زانیاری لە بارەی ئەو چالاکیەکەوە بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"٢٢ی ئایار کاتژمێر ١٨:١٠ خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی خواکورک لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزێکی قوڕس لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمندرا و سەنگەرەکانیان بە تەواوەتی لەناو بران و بە پێی زانیاریە پشتڕاستکراوەکانیش، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٤ سەرباز کوژران."
ز.ش