هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل محەمەد حەسەن لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) باسی لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دژی باشووری كوردستان كرد. ناوبراو ڕەخنە لە بێدەنگیی لایەنەکان و دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان دەگرێت. ده‌شڵێت، گه‌لی باشوور و به‌تایبه‌تی بناری قه‌ندیل هه‌میشه له به‌رانبه‌ر داگیركاری به‌رخۆدانیان كردووه.
محەمەد حەسەن گوتی، «هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستان ڕیشەیه‌کی مێژوویی هەیە. هەر لە کۆنەوە دەوڵەتی تورکیا ویستوویەتی کوردستان بەگشتی و باشووری کوردستان بەتایبەتی بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. زۆر هه‌وڵی دەوڵەتی تورکیا هەیە بۆ لەباربردن و تێکدانی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان. بۆ نموونە ژماره‌یه‌کی زۆر لە بنکە و بارەگه‌ی میت و دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکانی کوردستان هەن. هەروەها ناوچە سنوورییەکان به‌رده‌وام بۆردومان كراون و تیایدا خەڵک شەهید بووە. مەبەست لەم هێرشانە بەتەواوی داگیرکردنی خاکی باشووری کوردستانە.»
«سوپای تورك له هه‌رێمی خواكورك ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه»
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كه گوتیشی، «زۆر جار دەنگۆ و باسی وا دروست دەبێت کە ئۆپه‌راسیۆن لە قەندیل دەکرێت، بەڵام خۆشبەختانە هه‌موو جاره‌كان ئەم پیلانانه پووچەڵ بوونەتەوە و تەنها لە چوارچێوەی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورکیادا ماوەتەوە و نەیان توانیوە هیچ هەنگاوێک بنێن. چونکە لە به‌رانبه‌ر ئەمەدا بەرخۆدانێكی گەورەی خەڵکی باشووری کوردستان هەیە.»
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاری هه‌ندێك لایه‌نی كورد ئێستا لە هەرێمەکانی خواکورك ده‌ستی بە ئۆپه‌راسیۆن کردووە و چه‌ند هه‌نگاوێكیان ناوه. گوتیشی، «ئامانجی ئەم پیلانە داگیرکردنی باشووری کوردستانه. بەڵام ئەوەی جێگه‌ی دڵخۆشییه بەرخۆدانی گەریلا و گەلی نیشتیمانپەروه‌ره لە باشوور. بێگومان ئەم جارەش هاتنی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بۆ باشووری کوردستان تەنها لە چوارچێوەی پڕوپاگەندەدا دەمێنێتەوە.»
«لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان و عێراق بێده‌نگن»
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن لە درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له هه هه‌ڵوێستی گه‌لی باشوور و لایه‌نه‌كان كرد. گوتی، «ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات، بە هاوکاری هێزە کوردییه‌کان بووە، ئەگەر نا ئەمەی بۆ ناچێتە سەر. ئەم بێدەنگییە لە لایەنی عێراقیشەوە هەیە. دیاره هاوكاری داگیركه‌رانن، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵوێستیان ده‌بوو. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە لە به‌رانبه‌ر کوشتن و بوونە قوربانی هاوڵاتییانیش بێدەنگن. لە کاتێکدا میتی تورک (دەزگه‌ی هەواڵگریی تورکیا) بەئاشکرا بنکە و بارەگه‌یان هەیە و لە هه‌موو شوێنێك به‌ئازادی دەگەڕێن و هەڵسوکەوت دەکەن، لایەنەکانی باشووری کوردستان و عێراق بێدەنگن. تەنها ئەوەی خاوەنی هەڵوێستە گەلی نیشتیمانپەروەری باشووری کوردستانە، هەر وەك بینیمان کە گەلی شیلادزێ بەقارەمانه‌تییه‌وه له به‌رانبه‌ر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا چ هەڵوێستێکی پیشان دا. ئەوەی کە لە شیلادزێ ڕوویدا، هەڵوێستی باشووری کوردستان لە به‌رانبه‌ر داگیرکاری ده‌رده‌خات. ئێستا جگه له گەریلا و گەل کە لە به‌رخۆداندان، لایەنەکانی باشوور بەتایبەت حیزبە سیاسییەکان، لایەنە عێر‌اقییەکان، هه‌روه‌ها لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا بێده‌نگی هه‌یه. له ئاست پێشێلکردنی سنووری عێراقدا بێدەنگییه‌كی گه‌وره هه‌یه.»
«چیاكانی كوردستان هه‌وێنی ئارامین بۆ ته‌واوی باشووری كوردستان»
هاوسەرۆکی شارەوانیی بنارەی قەندیل محەمەد حەسەن باسی له ئامانجی ئه‌م هێرشه داگیركارییه كرد و گوتی، «ئامانجی ئه‌م داگیركارییه تەنها زنجیرە چیایه‌ك یان ناوچه‌یه‌ك نییە، بەڵکوو ئامانجیان داگیرکردنی ته‌واوی باشوورە. ئەو چیایانە بوونەتە ناوچەی ئارام و هەوێنی ئارامین بۆ تەواوی باشووری کوردستان. ئەم چیایانە بوونە پاڵپشتی پێشمەرگەکان کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە مەترسییەکانی سەر هەولێریان نەهێشت. کاتێك داعش هێرشی کردە سەر مەخموور، هەر ئەو هێزانە بوون کە شەنگال و مەخموور و گوڵاڵە و کەرکووکیان پاراست و سنووریان بۆ هێرشەکانی داعش دانا. ئەمەش بوو بە ده‌ستكه‌وت بۆ پاراستنی خاکی باشووری کوردستان. دەوڵەتی توركی داگیركه‌ر دەیەوێت کە ئەو ناوچانەی لە دەستی گەریلادان داگیر بکات. له‌م ڕێیه‌وه دەیانەوێت ئەو ناوچە و شاخانەی کە ساڵانێکی دوور و درێژە پشتیوانی گەلی باشوورن و لانکەی شۆڕشەکان و گەریلان، بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان. بێگومان سه‌ركه‌وتنی ئه‌و داگیركارییه بە مانای بە هەدەرچوونی تەواوی ده‌ستكه‌وته‌كانه کە لە ئەنجامی ڕاپەڕینەوە بەدەست هاتبوون. کاتێك ئەمە ڕووبدات شتێک بە ناوی باشووری کوردستان و حکوومەت نامێنێت و ده‌بنه به‌شێك له توركیا.»
«قه‌ندیل هه‌رگیز چۆك دانادات»
محەمەد حه‌سه‌ن بەگرنگییه‌وه ئاماژەی بە هه‌ڵوێستی خۆڕاگریی گەلی بناری قەندیل كرد و گوتی، «خەڵکی بناری قەندیل هەمیشە لەژێر هەڕەشەی داگیرکارانی کوردستاندا بووە. بە هێرشکردن، بە تۆپباران، به كوشتن و ڕاگواستن هەوڵی ترساندنیان دراوە. له‌م ناوه‌نده‌دا زۆر كه‌س بوونه‌ته قوربانی. داگیركه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێت جێگه و په‌ناگه‌یه‌ك بۆ شۆڕشگێڕانی کوردستان نەمێنێت. لە ڕابردوودا ڕژێمی بەعسی عێراق و دەوڵەتی ئێرانیش زۆر هه‌وڵی لەم شێوەیان داوه، بەڵام هەر وەك چۆن قەندیل لە ڕابردوودا هێزی خۆڕاگریی خۆی سەلماندووه، له ئێستا و داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبێت لە هەڵوێسته‌كه‌ی.»
«لەم چەند ساڵه‌ی ڕابردوو، زۆر بەڕوونی بینیمان كاتێك تورکیا باسی لە هێرش و داگیرکردنی قەندیل دەکرد، گەل چ هەڵوێستێکی پیشان دا. هەر لەو کاتانەشدا بینرا کە هه‌ڵوێستی چین و توێژەکانی باشووری کوردستان سەبارەت بە قەندیل چۆنە. هاوڵاتییان پۆل پۆل ڕوویان لە قەندیل دەکرد و پشتیوانی خۆیان دەردەبڕی. دیارترین نموونەش گەنجانی وڵاتپارێز بوون کە هاتن لە قەندیل بوون بە قه‌ڵغانی زیندوو و چەندین مانگ لێرە هەڵوێستی خۆیان دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا پیشان دا. ئەوان بەم کارەیان پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی قەندیل و ته‌واوی باشووری کوردستان و شاخەکانی خۆیان دەربڕی. بە هەمان شێوە ئێستاش له به‌رانبه‌ر هەر داگیرکارییه‌کدا هەڵوێستی گەلی قەندیل بە هەمان خۆڕاگری و ڕووحیەتەوەیە. هەر وەك دیارە خەڵکی بناری قەندیل لە ڕابردوودا پشت و پەنای هەموو شۆڕشەکان و خەڵکی باشووری کوردستانیش بووە، ئێستاش هه‌مان لانکە و ماڵە گەورەكه‌یه و هیچ کاتێك لە به‌رانبه‌ر هیچ هێزێکی داگیرکه‌ردا چۆك دانادات.»
«با لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بنه دارده‌ستی دوژمن»
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی بناری قه‌ندیل پەیامێكی ئاراسته‌ی خەڵکی باشووری کوردستان و لایەنە سیاسییەکان كرد و گوتی: «پەیاممان بۆ خەڵکی باشووری کوردستان ئەوەیه کە چۆن لە ڕابردوودا پشتیوانی خەڵکی قەندیل و ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان بوونە و ڕێگەیان بە داگیرکاری نەداوە، ئومێد دەکەین کە لەمه‌ودواش له به‌رانبه‌ر ئەم داگیرکارییه‌ی سه‌ر خاکی باشووری کوردستان و بەتایبەت لە برادۆست و خواکورك، هەمان هەڵوێستیان هەبێت. ئەگەر حیزب و لایەنەکانیش بێدەنگ بن، با خەڵک لە ئاستی جەماوەریدا بێدەنگ نەبێت و ئەم هەڵوێستەی گەلیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان دروست بكات. پەیاممان بۆ هەموو لایەن سیاسییەکان ئەوەیه کە نەکەونە دەستی دوژمن و بەشدار نەبن لە داگیرکاریی دوژمن‌دا. ئەگەر هەڵوێستیشیان نییە با نەبنە داردەستی دوژمن. پێویسته بێنە ڕیزی گەلەوە و ئەوانیش لە دژی داگیرکاری بوەستنەوە.»
«هیوادارین حكوومه‌تی داهاتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێت دژبه داگیركاری»
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند، «ئومێدەوارین کە حکوومەتی ئایندەی هه‌رێمی کوردستان وەك ڕابردوو لە به‌رانبه‌ر کوشتنی خەڵک، داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەری خاکەکەمان بێدەنگ نەبێت. کاتێك کە هه‌ڵوێستێك نەبێت، هیچ واتایه‌كی حکوومەتبوون نامێنێت و دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. ئێمە بەو هیوایەین کە حکوومەتی داهاتوو خاوەن هەڵوێست بێت و ببێتە دەنگی ناڕازی گەل. داواکاریشمان لە تەواوی خەڵکی باشوور بە هەموو چین و توێژەکانەوە بەتایبەتیش گەنجان هه‌یه، بێنە سەر خەت و بەکردار هەڵوێستی خۆیان ده‌ربخه‌ن و پشتگیریی خۆیان بۆ شۆڕشگێڕانی سەر چیاکان پیشان بده‌ن. چونکە ئەم شۆڕشگێڕانە ئەمڕۆ سینگی خۆیان له به‌رانبه‌ر دوژمن كردووه‌ته قه‌ڵغان و بە خوێنی خۆیان بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن. پێویسته هەموو لایه‌نه‌كان هه‌ر كارێكیان لەدەست دێت بیکه‌ن. چ پشتیوانی بێت یاخود به‌شداریكردن و هەوڵدان بۆ ئەم خۆڕاگرییه‌ی کە بەڕێوە دەچێت. به‌م شێوه‌یه دەتوانین ئەو خەون و خەیاڵەی کە ساڵانێكی دوور و درێژه تورکیا پێی نەگه‌یشتووه، تێكی بشكێنین و نەهێڵین به ئامانج بگات.»
s.m