لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسی ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
پەرلەمانی ئەوروپا نوێنەرایەتی کۆنفرانسێکی بەرفراوان لەبارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات.
پەرلەمانی ئەوروپا نوێنەرایەتی کۆنفرانسێکی بەرفراوان لەبارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات.
کۆنفرانسەکە بە پێشەنگایەتی فراکسیۆنی سەوزەکان/ ئەفەئا، ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی ئازادی و مافەکان بە خۆبەڕیوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (AIDL) بەڕێوە دەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا کە ١١ و ١٢ی کانونی یەکەم بەڕێوەدەچێت، پەرلەمانتەر، پارێزەرانی مافەکانی مرۆف، ئاکادیمیسیەن، نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئازادی چاپەمەنی، ڕۆژنامەنووس و لیکۆڵەرەکانی قسە دەکەن.
کۆنفرانسەکە کاتژمێر ١٦:٣٠ی ڕۆژی چوارشەممە دەستپێدەکات و هەتا ١٩:٣٠ بەردەوام دەبێت. لە ڕۆژی دووەمدا لە نێوان ٩:٣٠ و ١٧:٠٠ بەڕێوەدەچێت.
ئامادەکەرانی کۆنفرانسەکە بۆ ئاژانسی هەوالی فورات (ANF) قسەیان کرد و باسیان لەوە کرد کە لە ڕۆژئاوا یەکەمجارە کۆنفرانسێکی بەو شێوەیە و فراوان لە پەرلەمانی ئەوروپا دەکرێت. ئامادەکاران ئاماژەیان بەوەش کرد، ئامانجیان ئەوەیە، ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک نیشان بدەن و وای لێ بکەن لەبیر نەچێتەوە.
ئۆرنۆوس، کۆشنەر، گالبرایتە بەشداری کۆنفرانسەکەن
باڵیۆزی کارە مرۆییەکانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سوید پەر ئۆنووس، وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا و هاوسەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور د. بێرنارد کۆشنەر، ڕاوێژکاری سیاسی و دیبلۆماتی پێشووی ئەمریکا پیتەر گالبرایتە، ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور، بەرپرسی نووسینگەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سابرینا بینوفی، پسپۆری ئاینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتی فەڕەنسا ئەمیلیا چێللی، پارێزەری نووسینگەی پاریس سێڤاگ تۆرۆسیسان، پارلەمانتەرانی سەوز، یەکێتی چەپ، ڕێککەوتنی پێشکەوتووی دیموکرات و سۆسیالیستەکان، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆفی سوریا ئوسامە سلێمان، بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بەشدار دەبن.
کۆنفرانسەکە لەسەر ئەم لینکانە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە چەندین زمان بڵاو دەکرێتەوە.
١١ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ١٦:٣٠ تا ١٩:٣٠
North and East Syria/Rojava : a regional and global litmus test (1)
١٢ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ٩:٣٠ تا ١٣:٠٠
North and East Syria/Rojava : a regional and global litmus test (2)
١٢ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ١٤:٣٠ تا١٧:٠٠
North and East Syria/Rojava : a regional and global litmus test (3)
ف.ق