هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، مانگی نیسان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ گه‌ریلا به ناوه‌كانی ئاڤزێم جیهان موونزوور و كوردستان ده‌لیل شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، مانگی نیسان له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی سوپای توركی داگیركه‌ر ٢ گه‌ریلا به ناوه‌كانی ئاڤزێم جیهان موونزوور و كوردستان ده‌لیل شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ڕێكه‌وتی ٨ی نیسان هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا هێرشی ئاسمانییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه ساڵی ٢٠١٩ بره‌وی به شه‌ڕی داگیركاری له كوردستان داوه، ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی مێژوویی گه‌ریلاكانی كوردستان ده‌بێته‌وه. به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌ریلاكانی كوردستان كه له دژی جموجۆڵه داگیركارییه‌كان له ئارادایه، هه‌موو جارێك شكست به فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك دێنێت. ڕۆحی به‌رخۆدانی ئاپۆیی كه له چوار پارچه‌ی كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا، گورزی مێژوویی له دوژمن ده‌دات و پیلانه داگیركارییه‌كانی فاشیزم تێكده‌دات.
ئافرێنه‌رانی ئه‌م به‌رخۆدانه مێژووییه كه له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌كرێت، بێگومان شه‌هیده قارهمانهكانمانن. له‌و قوربانییانه‌ی كه له دژی فاشیزمی دوژمن درا، له ٨ی نیسان بوو. به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه هاوڕێیانمان ئاڤزه‌م جیهان موونزوور و كوردستان ده‌لیل له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: ئاڤزه‌م جیهان موونزوور |
ناسناو: كوردستان ده‌لیل |
هاوڕێی ئێمه ئاڤزێم جیهان موونزوور له دێرسم له‌دایكبووه. له دژی سیاسه‌ته سه‌ركوتكاره‌كانی سیسته‌م بۆ تواندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دێرسم و كۆمه‌ڵكوژكردنیان، به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پاراست و له‌نزیكه‌وه دوژمنی ناسی. هاوڕێ ئاڤزێم له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆدێر و ڕاپه‌ڕیوی دێرسم گه‌وره بوو. له ته‌مه‌نی لاوی‌دا ڕووی له تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كرد. سه‌ره‌ڕای زه‌خت و فشاره‌كانی دوژمن، ماوه‌یه‌كی درێژ به‌شداری له خه‌باتی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه كرد. ساڵی ٢٠١٣ له چیاكانی كوردستان هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ ئاڤزێم به كه‌سایه‌تیی گه‌وهه‌ریی خۆیه‌وه هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و به‌تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره له دژی دوژمن له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به گه‌ریلایه‌كی شاره‌زا. هاوڕێ ئاڤزێم له‌نێو هاوڕێكانی زۆر خۆشدهویسترا. به فیداكاری و ڕه‌نجده‌ری بوو به نموونه بۆ هاوڕێكانی. ئه‌و كه نه‌ریتی سه‌رهه‌ڵدێری دێرسمی له دڵدا بوو، بوو به یه‌كێك له هاوڕێ قاره‌مانه‌كان كه سه‌لماندی تا كۆتایی له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تێده‌كۆشێت.
هاوڕێمان كوردستان له ساڵی ١٩٩٢ له جۆله‌مێرگ له‌دایكبووه. ساڵی ٢٠١٢ به‌مه‌به‌ستی تێكۆشان له دژی داگیركاریی سه‌ر كوردستان، هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. هاوڕێ كوردستان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تێكۆشانی لێ كردووه به گیانی دینامیك و جۆشوخرۆشی خۆیه‌وه هه‌میشه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه جێبه‌جێ كردووه. هاوڕێ كوردستان بووه‌ته یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی له چیاكانی كوردستان به‌قاره‌مانی شه‌ڕی كردووه.
ئێمه به‌تایبه‌تی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تۆروون و ئاكدۆغان و هه‌موو خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا كۆتایی درێژه به تێكۆشانی دژبه فاشیزم بده‌ین.
s.m