هه‌په‌گه یادی ٢ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ئامه‌د شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕایگه‌یاند كه ڕێكه‌وتی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان له ئامه‌د شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕایگه‌یاند كه ڕێكه‌وتی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان له ئامه‌د شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له شه‌ڕی دژبه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ئامه‌د شه‌هید بوون.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕێكه‌وتی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌هید سه‌رخوه‌بوونی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه به پشتیوانی ته‌كنیكی ئاسمانی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٥ی ڕێكه‌وتی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان به كۆپته‌ری جه‌نگی به‌چڕی ده‌وروبه‌ری گوندی مه‌دره‌سه بۆمباران كرا.
دوای بۆمبارانه‌كه، داگیركه‌ران به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازیان له ناوچه‌كه دابه‌زاند. له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و ئه‌واندا شه‌ڕ هاته ئاراوه. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه نه‌یتوانی له وشكانییه‌وه هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانمان، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. له شه‌ڕدا هاوڕێیانمان زنار و ڕزگار كه گورزی قورسیان له دوژمن دا و هه‌تا دوایین فیشه‌ك شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: ڕزگار تۆلهلدان
ناو و پاشناو: فه‌لات كۆجاكایا
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: ئه‌مینه - نه‌جمه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٣ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
ناسناو: زنار ئاكرۆ
ناو و پاشناو: یوسوف كایران
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: مه‌لیحه - وه‌هاب
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٣ی جۆزه‌ردان - ئامه‌د
هاوڕێمان ڕزگار تۆلهلدان ساڵی ٢٠١٠ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ ڕزگار كه له دژی سیاسه‌تی تواندنه‌وه (ئاسیمیلاسیۆن) و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك له‌سه‌ر گه‌ل، گه‌نجان و ژنان هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی چیا ڕاهاتووه و بووه‌ته گه‌ریلایه‌كی به‌كرده‌وه. هاوڕێ ڕزگار كه له‌نێو هاوڕییاندا به ڕووكه‌نی و دڵپاكی ده‌ناسرایه‌وه، له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی چووه بووه‌ته نموونه. له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا له دۆزی ئازادیی گه‌ل نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه. له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك له ئامه‌د قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد و چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
هاوڕێمان زنار ئاكۆ ساڵی ٢٠١١ له دژی زه‌خته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان، هاته نێو تێكۆشانی ئازادی. هه‌ڤاڵ زنار كه له چیاكانی كوردستان دژی داگیركاری تێكۆشاوه، به‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی وه‌ری گرتووه بووه به گه‌ریلایه‌كی زیره‌ك. هاوڕێمان زنار كه له دژی دوژمن به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی خۆی تێر و پڕ كردووه، هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی به‌بێ كه‌موكورتی جێبه‌جێ كردووه. له تێكۆشانی دژبه دوژمن هه‌رگیز سازشی نه‌كردووه و له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوژمن له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه. له هه‌رێمی ئامه‌د ئه‌ركی گرنگی جێبه‌جێ كردووه. به ڕهجدهری و فیداكاریهكهی جێی خۆی له‌نێو هه‌ڤاڵانیدا كردووه‌ته‌وه. تا ساتی شه‌هیدبوون له هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه. تا دوایین فیشه‌ك له دژی دوژمن شه‌ڕی كردووه و چووه‌ته ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی شه‌هید زنار و ڕزگار و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین، هه‌تا تێكۆشانه‌كه‌مان به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین، له دژی داگیركه‌ران شه‌ڕ ده‌كه‌ین.
s.m