هونەرمەندان پێشانگایەکی شێوەکاری پێشکەشی ڕۆژئاوا دەکەن

ڕێکخراوی نوێگەر پێشانگایەکی شێوەکاری لە شاری سلێمانی کردەوە و بەرهەمەکانیان پێشکەشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.  

ڕێکخراوی نوێگەر هەستا بە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری کە سەرجەم بەرهەمەکانیان نیشاندانی ئازارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بوو، چەندین هونەرمەند بە تابلۆ سەرنج ڕاکێشەکانیان بەشداریان لەم پێشانگایە کردوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

ڕوبار ئەحمەد ئەندامی بەرێوبەرایەتی ڕیکخراوی نوێگەر، سەبارەت بە گرینگی ئەم جۆرە نمایشانە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند :"پێشانگاکەمان بۆ پشتگیری کردن و دەڕبڕینی هاوخەمیە بۆ ڕۆئاوای کوردستان، پێشانگاکە ٢٥ تابلۆ لەخۆ دەگرێت و تەواوی ئەم نمایشە خۆبەخشانەیە و لە لایەن هونەرمەندانی شاری سلێمانیەوە ئەنجام دراوە".

 

 هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانج لەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە  بە یەکگەیشتنیەک دروست بکەین لە نێوان ئەم جیلە نوێیەدا و ئازارەکانی خاک و نیشتیمان کە بە داخەوە لە ئێستادا گرینگی نەماوە لە کۆمەڵگاکەمان.

قانع عەبدولقادر بە چەند تابلۆیەک بەشداری لە پێشانگاکە کردوە کە سەرجەمیان ئاماژە بە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، ئەو پێی وایە ڕۆژئاوای کوردستان نابەزێت، هەر بۆیە تابلۆیەکی نمایش کردوە کە دەستێکی پۆڵاینە و ئاماژە بە هێز و باوەڕی ئەدات. قانع بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)ی ڕاگەیاند:"دڵخۆشم کە توانیومە ئەوەی لە ناخمایە بە هونەرەکەم دەری ببڕم بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، دەست خۆشی لە هونەرمەندانی ئەم پێشانگایە دەکەم چونکە پێشانگایەک جوان و سەرکەوتویان ئەنجام داوە".

پێشانگاکە لە هۆڵی تەوارە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

ڕ..ح