هەدەپە جەژنی ئێزی پیرۆز کرد

هاوسەرۆکی وتەبێژیی کۆمسیۆنی ئایینەکان و گەلانی هەدەپە نیعمەتوڵلا ئەڕدۆغموش جەژنی ئێزی پیرۆز کرد.

هاوسەرۆکی وتەبێژیی کۆمسیۆنی ئایینەکان و گەلانی هەدەپە نیعمەتوڵلا ئەڕدۆغموش ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەژنی ئێزدی لە کۆمەڵگای ئێزدی پیرۆز کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە، کۆمەڵگای ئێزدی بە ساڵانە ناچار بوون دوور لە وڵات جەژنی خۆیان پیرۆز بکەن و ڕاگەیەنرا، "بەهۆی هێرشەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگاد ئێزدیەکان بەناچاری کۆچی ڕۆژئاوا، تورکیا و ئەروپایان کرد و نەیانتوانی ئەمساڵ لەسەر خاکەکەیان جەژنەکەیان پیرۆز بکەن."

هەروەها دەوترێت، " جیهان کۆمەڵکوژیەکی ٢٠١٤ لە شەنگال وەک قڕکردن قبوڵ کرد. بەڵام تورکیا هێشتا کۆمەڵکوژیەکەی وەک قڕکردن قبوڵنەکردووە. پێویستە تورکیا کۆتایی بە سیاسەتی دوژمنکارانەی خوی لەدژی کورد بکات و هەم ئاشتی ناوخۆیی و هەم بۆ ئاشتی هەرێمەکە بەرپرسیاریی خۆی جێبەجێ بکات."

ف.ق