هەپەگە: لەچالاکی گەریلادا چەندین سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە دژی سوپای داگیرکەری تورک زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییانەدا چەندین سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

'لە ناوچەی هەفتانین لە دەرووبەری بارەگا سەربازییەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا'

" ڕۆژی ٢٣ی ئاب/١ی خەرمانان لە کاتژمێرەکانی شەودا بە شێوازێکی هەڕەمە ناوچەی خانتووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

لە هەمانکاتدا لە بارە گا سەربازییەکانی سەرسنوور ناوچەی خانتوور بەچڕی تۆپباران کرا. سوپای داگیرکەری تورک لە دژی هەرێمی هەفتانین لە ڕێگەی چاپەمەنیەکانی خۆیەوە بانگەشەی ئەوەدەکات کە ئۆپەراسیۆنی دەستپێکردووە. ئۆپەراسیۆنی داگیرکەران ئیستا لە دورووبەری بارەگا سەربازییەکانی سەربەد و هەرێمی شڤان و کەریا ڕەش بەدەوری خۆیاندا دەسووڕێنەوە و لەدەرەوەی بارەگاکان هیچ جوولەیەکیان نییە.

لەوهێرشەنەدا هیچ زیانێک بەرگەریلاکانی ئێمە نەکەوتووە. لەئەگەری هەر گۆڕانێکدا لەڕێگەی ڕاگەیەنراودا ڕای گشتی لە جووڵەی داگیرکەران ئاگادار دەکەینەوە.

'چالاکی لەدژی ئۆپەراسیۆنی دوژمن'

ڕۆژی ١٨ی ئاب/٢٧ی گەلاوێژ سوپای داگیرکەری تورک لەهەرێمی سووارا، گردی یادێ، حەسەنا و گردی چۆلیا-ی ناوچەی سڵۆپی سەربە شڕنەخ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردبوو.

     گەریلاکانی ئێمە دوای چاودێری کردنی یەکینەیەکی دوژمن ڕۆژی ٢٠ی ئاب/٢٩ی گەلاوێژ ئەو یەکینەیەی دوژمنیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا چەندین سەربازی سوپای تورک کوژران وبرینداربوون، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

لە هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ گەریلاکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان لە ناوچەی گرێ چۆلیا کردە ئامانج. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە. دوای ئەوچالاکییانە سوپای داگیرکەری تورک لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراو بریندارەکانی خۆی گواستەوە.

' هێزە کانی ئێمە چوونە سەر جەنازەی ٤سەربازی تورک'

لە ڕۆژی ٢١ی ئاب/٢٠ی گەلاوێژ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ هێزەکانی ئێمە لە گردی چۆلیا لە دژی یەکینەیەکی دوژمن کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون ئۆپەراسیۆنی شؤڕشگێڕییان ئەنجامدا. لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەرسەنگەرەکانی دوژمن و خۆیان گەیاندە ناوسەنگەرەکانی دوژمن و چوونە سەر جەنازەی ٤سەربازی سوپای تورکیادا و دەستیان گرت بەسەر چەک و تەقەمەنی سەربازەکاندا. گەریلاکانی ئێمە لە گردەکە سەنگەرێکی تریان کردەئامانج و ٣سەربازی تورک کوژرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەنگەرەکانی دوژمن ئاگری گرت و کۆگای چەک و تەقەمەنی داگیرکەران تەقییەوە.

لە کاتژمێر ١٤:٠٠ سوپای تورک لە ڕێگەی هەلیکۆپتەر کوژراو و بریندارەکانی خۆی گواستەوە. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ناوچەکەی بۆردومانکرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٢ گەریلا شەهیدبوون.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی گەریلاکان دواتربڵاو دەکرێتەوە.

'ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کرایە ئامانج'

لە ڕۆژی ١٧ی ئاب/٢٦ی گەلاوێژ سوپای تورک لە ناوچەی کاتۆ مارێنوسی شڕنەخ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. هێزەکانی سوپای تورک لە ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی  ئابدا لە کاتۆکاڤال، شوارێ خەلێ، گەلی مارێنوس، غەلێ جەنگێ، شوێنی شەهید دەمهات، بوسنگێ، مەیدان بەلەک، گردی کوردینە، مەزرای مارینوس، گردی شەهید کەمال و گیدوکای ئەلکێ ئۆپەراسیۆنی خۆی فراوانکردووە.

لە ڕۆژی ٢١ی ئاب/ ٣٠ گەلاوێژ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکا، ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

ئۆپەراسیۆن لەهەرێمەکە بەبەشداری یەکینەشاراوەکانی سوپای تورک بەردەوامە.

'بۆردومانی ئاسمانی'

ڕۆژی ٢٤ی ئاب/ واتە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەکدا فڕۆکەجونگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی گسێ-ی ناوچەی گارێ-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر گەیلاکانمان نەکەوتووە."

ک-ش