ڕیتمی چیا؛ گەریلا تۆڵهڵدان

دەلیل تۆڵهڵدان کە پێش شۆڕشی رۆژئاوا لە ناو کاری رۆشنبیری و هونەردا بوو. وتی، دەیەوێت خەونی هاوڕێ شەهیدەکانی بهێنێتەدی. وتیشی: "پێوەرەکانم ئەوەیە خاوەنداری لە بەهایانە بکەم کە هونەرمەندانی شەهید مزگین و سەفکان، خوڵقاندویانە".

یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە بە ناوی دەلیل تۆڵهڵدان ساڵی ١٩٩٥ لە باکوری سوریا لە پارێزگای حەسەکە لەدایک بووە. تۆڵهڵدان پێش شۆڕشی ١٩ى تەمووزی ڕۆژئاوا کاری رۆشنبیری و هونەریی دەکرد. لە ٢٠١٤ بەدواوە لە چیاکانی کوردستان هەم گەریلایاتی هەم کاری پزیشکی دەکات.

گەریلای هەپەگە تۆڵهڵدان چیرۆکی خۆێ لە باکوری سوریا دەست پی دەکات تا دەگاتە چیای زاپ و دەلێت: "خێزانەکەی من وڵاتپارێز بوون. هاوڕێکانی خوێندنەگەکەم بە چاند و هونەرەوە مەشغوول دەبوون و وێنەیان دەکێشا. من لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بەشداری خەباتی چاند و هونەر بووم. دواتر هێدی هێدی وشیار بوومەوە. ئەوەش وایکرد من حەز لە خەبات بکەم و پێوەی پەیوەست ببم. خێزانەکەم لەدژی ئەوە بوون بۆیە من لێم دەشاردنەوە".

'لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوا من زیاتر تێكەلێ هونەر بووم'

تۆڵهڵدان دەلێت، لە دوای شۆڕشی رۆژئاوا مەیلی لەسەر چاند هونەر زیاتر بووە و لەو بوارەوە هیوای گەورە تری بۆ درووستبووە و لە بەردەوامیى قسەکانیدا دەڵێت: "لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوا چاند هونەر زۆر پێشکەوت. هەریمێکی فراوانی گرتەوە، دەرفەتی پەروردە زیاتر بوون. بەو شێوازە دەرفەت دروست بوو کە چاند و فەرهەنگی کوردستان باشتر بناسم. لەو کارانەدا ئەوەی زۆر حەزم لیی بوو وێنەکێشان بوو. بە کێشاندنى وێنە دەستم بە خەباتی چاند و هونەر کرد".

گەریلای هەپەگە تۆڵهڵدان باسی گرنگیی خەباتی هونەریی کرد و وتی: هاوڕیی زۆر بەڕێزی وەک هەڤاڵ دەلیل، هەڤاڵ عبدولسەمەد و بروسک حەسەکە، کە جێ پەنجەیان لە ناو ئە خەباتە دیارە. ئەو هاوڕێیەی زۆرترین کاریگەریی لەسەر من دروستکرد شەهید دەلیل بوو. کە ئامیری گیتاری دەژەند و لەگەڵ ئەوەش دەنگی زۆر خۆش بوو. بە موراڵ و هونەر هەموو دەورووبەری خۆی کەیف خۆش دەکرد، لەبەر ڕەنج و ماندووبوونی ئەو من ناوی ئەوم بۆ خۆم هەڵبژارد. سازەکەی من، گوتنەکانی من لەبارەی ئەوەوە چەند کەمیش بن، بەڵام داوای لێکردم خەونەکانى بەدی بهێنم".

'من پێموابوو ژیانی گەریلا تەنها چەکە'

تۆڵهەلدان دەڵێت، لەوەتەى چاند و فەرهەنگی خۆی ناسیوە زیاتر گرێدراوی نیشتمان بووە. لە ئەنجامی ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداریی ڕێزەکانی گەریلا بووە و تا ئسیتا بەردەوامە و دەشڵێت: "جاری یەکەم کاتیك هاتم بۆسەر چیا پێموابوو دەرفەت نییە کە خەباتی چاند هونەرو گەشە پێبدەم. هەروەها پێموابوو ژیانی گەریلا تەنیا بە چەکەوە سنوردارە، بەڵام کاتی هەڤاڵان گیتاریان بۆ ‌‌هێنام و بۆ وێنەکێشانیش قەڵەم کاخەزیان بۆ ‌هێنام، من تێگەیشتم پەکەکە چەند گرنگی دەداتە خەباتی چاند و هەنەر. ئەو کاتە مرۆڤ تێدەگات، پەکەکە یان گەریلا تەنیا بە شەڕ کۆمەلگا ئازاد ناکات، بەڵکو لەڕووی وشیارییەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد بونیات دەنێت، بەو هێزەی کە من لە هاوڕێیان وەرم گرت زیاتر بە هونەری خۆمەوە پەیوەست بووم".

 

گەریلای هەپەگە تۆڵهڵدان ئەوەشی وت، ئامانجی پەکەکە ئەوەیە مێژووی بزربوو زیندوو بکاتەوە. وتیشی: "هەر کۆمەڵگەیەک مێژووی خۆی بە شێوازی جیاواز پیشان دەدا. کوردانش بە چیرۆک و دەنگبێژی خۆیان پپشان دەدن. پەکەکە بە تیکۆشان دەیهەوێت مێژوو زێندو بکاتەوە لەبەر ئەوە تیکۆشان دەکات. هەر لەبەر ئەوەشە چاند و هونەر ناو پەکەکە گەشە دەکات".

'هەر گەریلایەک بە خەباتەکەى لە دڵەوە خەوەکانى بەدی دەهێنێت'

گەریلای هەپەگە تۆڵهڵدان باسی ئەوەشیکرد، خەونەکانی گەورەن و ئەو خەباتەی، کە هەڤاڵەکانی کە لە کاتی جیاواز بۆی شەهید بوون دەهێنێتەدی و لەبارەیەشەوە وتى: "من دەمەوێت خاونداری لەو نرخەی هۆزان مزگین، هۆزان دلۆڤان و شەهید سەفکان بکەم ئەو خوڵقاندویانە، ئەوە تەنها داواکارییەک نیە، بەڵکو پێوەری منە بۆ خەباتکردن".

تۆڵهڵدان کە لە ناو هەموو دژوارییەکانی شەڕ لە زاپ دا کاری پزیشکیش دەکات لە کۆتایی قسەکانی ئەوەشی وت: "هەر چەندە کەموو کوڕیشم هەبێت لە بواری چاند و هونەردا، بەڵام دەمەوێت خۆم پێشبخەم. دەمەوێت لە یادگاریی هاوڕێیانی شەهیدم خاوونداری بکەم و خەونەکانیان بە هونەرەکەم پیشان بدەم. هەر گەریلایەک بە خەباتی خۆی بە تێکۆشانی خۆی خەوەکانی خۆی دەهێنێتەدی. چیا قۆناغێکی گرنگە... تەنها کورد نا، بەڵکوو هەموو ئەو گەل کۆمەڵگەیانەی بە دوای ئازادیدا دەگەڕێن دەتوانن خەونی خۆیانى تیادا بهێننەدی".

ر.م