فەرهەنگی فینی – کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت

دوای ٥ ساڵ کارکردن فەرهەنگی زمانی فینی – کوردی (کورمانجی) لەلایەن عەلی بایراکلی و بە هاوکاریی حوسێن محەمەدەوە تەواو بوو و خرایە سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

تاوەکو دێت کار لەبواری زمان و وێژەی کوردیدا بەرەو پێشکەوتنی گەورە دەڕوات. لەو چوارچێوەیەدا و دوای ٥ ساڵ کارکردن، فەرهەنگی زمانی فینی و کوردی (زاراوەی کورمانجی) ئامادە کرا.

فەرهەنگەکە ٢٨٠٠٠ هەزار وشە لە خۆ دەگرێت و لەلایەن خەباتکاری کۆمەڵەى کوردانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) عەلی بایراکلی و بە هاوکاریی حوسێن محەمەد ئامادە کراوە.

فەرهەنگی کوردی – فینی بۆشاییەکی گەورەی ناو کۆمەڵگەى کورد و فینلەندا پڕ دەکاتەوە. خوێندکارانی کورد، مامۆستایان و وەرگێڕان دەتوانن سوودی لێوەر بگرن.

فەرهەنگەکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەم لینکەدا لە بەردەستە:

https://www.kotus.fi/sanakirjat/maahanmuuttajakielten_sanakirjat/suomi%20kurmandzi/ajankohtaista%20suomi-kurmandzi-sanakirjassa/suomi-kurmandzi-sanakirja_valmis.35278.news

ژ.ت