فیلمی 'کاتی توتڕکەکان' لە باسل نمایشکرا

فیلمی کاتی توتڕکەکان، کە لە لایەن کۆمینی فیلمی ڕۆژئاواوە دروست کراوە، لە شاری باسل لە وڵاتی سویسرا نمایشکرا.

موراد تورک ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانەکانی تورکیادایە و ڕۆمانێکی نوسیوە بە ناوی "کاتی توتڕکەکان" ئەم ڕۆمانە دواتر کرا بە فیلم. یەکەمین نمایشکردنی فیلمەکە لە باسلی سویسرا بەڕێوەچوو.

بزووتنەوەی چاند و هونەری کوردی لە سویسرا فیلمی کاتی توتڕکەکانی لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە باسل نمایش کرد. بڕیاریشە فیلمەکە لە زۆربەی شارەکانی سویسرا نمایش بکرێت.

فیلمەکە لە ١٤ و ١٦ی ئەیلول لە کینۆ پڵاس لە شای سۆلۆتۆرن نمایش دەکرێت. هەروەها فیلمکە لە جنێڤ و زۆر شوێنی تر نمایش دەکرێت.

ژ.ت