'هێزا' خەڵاتی باشترین دۆکیومێنتاریی پێ بەخشرا

دۆکیومێنتاریی 'هێزا' باس لە ئەزموونی ژنێکی ئێزدی دەکات، کە لە دوای هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال گیرابوو و پاشان لە دەستیان ڕزگار دەبێت و دواتر وەک شەڕڤانێک دژ بە داعش شەڕی کرد، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری لە فیستیڤاڵەکەدا بەدەستهێنا.

دۆکیومێنتاریی "هێزا" چیرۆکی ژنێکی ئێزدی دەگێڕێتەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت، ئەو دۆکیۆمێنتارییە لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بۆدن دا خەڵاتی باشترین دۆکیۆمێنتاریی وەرگرت.

دۆکیومێنتاریی "هێزا"، لە دەرهێنانی دەریا دەنیزە و دەرهێنانەکەى ماوەی ساڵێکی خایاندووە و لە شەنگال و ڕۆژئاوا و ڕەقە تۆمار کراوە.

دۆکیومێنتارییەکە باس لە ئەزموونەکانی هێزا دەکات، کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی خەڵکی ئێزدیدا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرا و پاشان لە دەستی داعش ڕزگار بووە و وەک شەڕڤانێک لە دژی چەتەکان شەڕ و خەبات و تێکۆشانی کردووە.

موزیکی دیکۆمێنتاریییەکە لەلایەن مەحمود بەرازی-یەوە ئامادەکراوە.

ژ.ت