کەنەکە: رۆژی زمانی دایکی لە هەموو کورد و کوردستانیەک پیرۆز بێت

کۆمیسیۆنی زمان، کلەتور و پەروەردەی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى رۆژی جیهانیی زمانی دایکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیاندراوەکە

رۆژی زمانی دایکیی لە هەموو کورد و کوردستانیەک پیرۆز بێت

 لە جیهان دا رۆژی 21 ـی شوبات وەک رۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکرێ. نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 رۆژی چالاکییەکانی خوێندکارانی بەنگالی، وەکو رۆژی زمانی دایک قەبوڵ کرد و کردیە رۆژی جیهانی زمانی زکامکی. ئێمە لە سەر ناوی کۆمیسیۆنی  زمان، لکتور و پەروەردەی کونگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک ـە، ئەم رۆژە وەک جەژنێک لە گشت گەلانی جیهان و بە تایبەتی ئەو نەتەوانەی لەسەر زەمینی کوردستان دەژین پیرۆز دەکەین. پێویستە کوردیش بە هوشمەندی بەنگالیەکان لە زمانی خۆیان بە خاوەن دەرکەون! لەو باوەڕەداین کە ئەگەر کورد و نەتەوەکانی تری کوردستان زمانی خۆیان ئازاد بکەن، ئەوا نیشتمانەکەشیان ئازاد دەبێت. واتە ئازادی وڵات بە ئازادکردنی زمان و کولتورەوە گرێدراوە. بۆیە پێویستە کە ئێمە بەو هۆشەندیەوە نزیکی پرسەکانی زمان ببین. دەوڵەمەندیە ئەساسیەکانی هەر نەتەوەیەک زمانەکەیەتی، چونکە خۆی لە خۆیدا زمان شەنگەستە و ستوونێکی گرنگە لە ستوونەکانی  نەتەوەبوون.. هەر گەلێک یان نەتەوەیەک بیەوێت نەتەوەیەکی تەندروست بونیاد بنێ، پێویستە بە هەستیاری و جیدیەوە نزیکی بابەتی زمان بێت.

زمانی کوردی و زمانەکانی ئاسوری – سوریانی و ئەرمەنی، لە مێژوودا زمانیگەلێکی لە مێژینەن. لە دەیان زەمەنی مێژوودا لانکەی شارستانە سەرەتاییەکانی لە باوەشگرتووە، جێ و شوێنپێیی ئەو زمانانە تا ئێستا پارێزراون.

بە گوێرەی ئامارەکانی UNESCU ، لە ساڵی 1950 وە هەتا ئێستا لە جیهان 230 زمان مردوون و لە ناوچووین. تەخمین دەکرێ ئەگەر بەم شێوەیە بڕوا لە میانەی 100 ساڵی داهاتوودا نزیکی 3 هەزار زمانی تریش لەناو دەچن. ئێستا نزیکەی 7 هەزار زمان لە جیهاندا هەیە، 2400 زمان واتە لە 1/3 ـی زمانەکانی دونیا لە ژێر مەترسی لەناوچووندان.

 دیسان بە گوێرەی لێکۆڵینە دواییەکان، لە شارەکانی باکوری کوردستاندا رێژەی قسەکردن بە زمانی کوردی زۆر کەمیکردووە و لە 45-40% دایە. ئەمە وا دەگەیەنێ کە نزیکەی نیوەی زمانی کوردی مردووە! یانیش لەبەر مردنە. چەند ساڵیش پێش UNESCO یش دەستنیشانی  کردبوو کە زاراوەی کورمانجی لە بەرامبەر خەتەریەکی جیدیدا یە. لەهەمان کاتدا لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانیەوە لە ژێر هەمان مەترسیدایە. هەڵبەتە دەوڵەتە داگیرکەرەکان بە زانین و پلان لە پشت ئەم دیاردە ترسناکە دایە. ئەم راستییە بۆ زمانەکانی تری وەکو ئاسوری – سوریانی – ئەرمەنی و ئەوانی تریش دروستە.

داوا لە هەموو سازی و دامودەزگاکانی کوردستانی دەکەین، کە تەشویقی زمانی کوردی و زمانەکانی تری کوردستانی لە هەر بوارێکی ژیاندا بکەن و لێیی بەخاوەن دەرکەون.

ژ.ت