کتێبی 'گاتاکانی زەردەشت' بە کرمانجی و زازاکی چاپ و بڵاوکرایەوە

چاپخانەی سیتاڤ کتێبی 'کۆنترین سروودەکانی کورد-گاتاکانی زەردەشتی' ی بڵاوکردەوە. کتێبەکە بە زاراوەکانی کرمانجی و کرمانجکی (زازاکی) و زمانی ئاڤێستایی بڵاو کراوەتەوە.

کتێبی گاتاکانی زەردەشت بەشێکە لە کتێبی ئاڤێستا. لە کتێبەکەدا گاتاکان بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە. پاشان هەر گاتایەک بە پیتی لاتینی و بە شێوەزارەکانی کرمانجی و کرمانجکی (زازاکی) نووسراوە. هەروەها مانا گشتیەکان گاتکان بە کرمانجی و کرمانجکی (زازاکی)یش نووسراون.

لە کتێبەکەدا هەر گاتایەک لە بەشی کرمانجی و کرمانجکی دا هەم وشە و بە وشە و هەم بە گشتی، بە زمانی ئەمڕۆ و بە شێوەیەکی ڕوون و پاراو نووسراونەتەوە.

ژ.ت