کتێبی 'تاوان دژی ژینگە' لە وەرگێڕانی ئامانج قوربانی چاپ و بڵاوکرایەوە

'تاوان دژی ژینگە' یەکەمین وەرگێڕانی کتێبی ژینگەیی بە زمانی کوردیە کە لە لایەن ئامانج قوربانی چاپ و پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرا.

کتێبی 'تاوان دژی ژینگە' بە زمانێکی سادە و ساکار باسی ئەو هەڵسوکەوتانە دەکات کە لە ڕەوتی پیشەسازیدا مرۆڤ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیادا گیرۆدەی بەکاربەرگرێتی کراوە و زەوی بە گشتی ڕووبەڕووی قەیران بۆتەوە و کراوەتە قوربانی و ئەو پرسیارە بۆ خوێنەر دروستدەکات کە بۆچی لەم سەردەمەدا کە زانست لەو پەڕی پێشکەوتندایە، سروشت تا ئەم ئاستە لە بەرانبەر لە ناوچوونەکاندا بێ ئۆقرەیە و دەناڵێنێت و دەیان پرسیاری دیکەی لەو چەشنەی ورۆژاندووە.

ئەم کتێبە یەکەم هەوڵی وەرگێڕە لە فارسیەوە بۆ کوردی بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێنەرانی کورد لەگەڵ کێشە ژینگەییەکان و تێگەیاندنیان بە ئامانجی وشیا کردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە پێناو پاراستن و گەشەپێدانی سروشت لە بواری زانستی ژینگەییدا کە پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی دەکرێت.

ف.ق