کورد بە ڕەنگ و بەشێوازی خۆیەوە بەشداریی لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی تامبۆڤ دا کرد

کوردەکان بە ڕەنگ و شێوازی خۆیان بەشدارییان لەفیستیڤاڵی نێونەتەوەیی لە تامبۆڤ دا کرد و خەڵاتی پتەوکردنی دۆستایەتیی گەلانیان پێبەخشرا.

لە هەرێمی تامبۆڤی ڕووسیا فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی بە ناوی "تامبۆڤ ماڵی هاوبەشی ئێمەیە" بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵەکە لە ٣ی ئەیلول ڕۆژی دۆستایەتی گەلان لە هۆڵی شانۆ و درامای تامبۆڤ بەڕێوەچوو.

لە هەموو ناوچەکانی تامبۆڤەوە گروپ کۆمەڵایەتی و هونەری و ڕۆشنبیرییەکان بەشدارییان لەفیستیڤاڵەکەدا کرد.

گەلانی ڕووس، بیلاروس، کورد، ئۆکرانی، کازاخ، چینی، ئەرمەنی و تەباساران بە شێواز و ڕەنگی خۆیان بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد.

گروپی هەڵپەڕکێی بارین بەناوی گەلی کوردەوە لە ناوچەی پەرڤۆمایسک ڕۆشتن و بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد.

لەکۆتایی فێستیڤاڵەکەدا سەرجەم بەشداربووان خەڵاتیان پێبەخشرا.

نوێنەرانی کورد خەڵاتی پتەوکردنی دۆستایەتیی نێوان گەلانیان لە تامبۆڤیان پێبەخشرا.

ژ.ت