کورد لە ڤییەنا بەشداریی لە فیستیڤاڵی دێرینی "دەنگی گەل" دا کرد

زیاتر لە نیو سەدەیە و هەموو ساڵێک لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا فیستیڤاڵی "دەنگی گەل" بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوەدەچێت. کوردەکانیش بەشدارییان لەفیستیڤاڵەکەدا کرد.

ئەم فیستیڤاڵە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٦ بە پێشەنگایەتیی ڕۆژنامەی پارتی کۆمۆنیستی نەمسایی ڤۆڵکسستەیمنسف (دەنگی گەل) ڕێکخرا. جگە لە ساڵی ٢٠٠٤ هەموو ساڵێک بە شێوەیەکی ڕێکوپێک فیستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە.

ئەم فیستیڤاڵە کە لە کۆتایی مانگی ئاب و لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا بەڕێوەدەچێت و هەڵگری ناوەڕۆکێکی تایبەتە.

میوانان بە کلتور و ڕەنگە جیاوازەکانی خۆیانەوە بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا دەکەن. کوردیش بەشداریی لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و سیاسەتە فاشیستییەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی خستە بەرنامەی کارەوە.

فیستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و لەو ماوەیەدا ستاندێکی زانیاری بە ناوی ئەنجوومەنى کۆمەڵگەى کورد لە نەمسا (فەیکۆم - FEYKOM) دانرا. هەروەها زیاتر لە هەزار واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" کۆکرایەوە.

ژ.ت