لە فرانکفۆرت بەرنامەى ناساندنی کتێبەکەى فیگەن یوکسەکداغ بەڕێوەچوو

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەرنامەیەک بۆ ناساندنی کتێبی شێعری هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ بەرێوەچوو. کتێبەکەى یوکسەکداغ بە ناوی "ئەو دیوارانەى دەڕوخێنرێن" بە ئامادەبوان ناسێنرا.

بەرنامەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی ئامارا، یەنی کادن و یەکێتیی ژنانی سۆسیالیستەوە رێکخرابوو.

لەیلا ئیمرەت هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی جزیر لە کەسایەتیی یوکسەکداغ دا سڵاوی پێشکەشی هەموو ژنە خۆڕاگر و بەرخودێرەکان کرد.

ئیمرەت باسی لە تێکۆشانی یوکسەکداغ کرد و وتی، کەسایەتیی خۆڕاگر و بەرخودێر، خاکی و شۆڕشگێڕی یوکسەکداغ بۆ هەموو ژنان بووەتە نمونە.

لە دوای قسەکانی ئیمرەت، چەند شێعرێکی کتێبی "ئەو  دیوارانەى دەڕوخێنرێن" خوێندرانەوە و گۆرانیش وتران.

دوای پێشکەشەکردنی وتەکان، خوێندنەوەى شێعرەکان و چڕینی گۆرانی کتێبەکەی یوکسەکداغ لەلایەن لەیلا ئیمرەت و ژنانی ترەوە بۆ ئامادەبوان واژۆ کرا.

ژ.ت