مەراڵ شیمشەک خەڵاتی تاراوگە و ئەدەبیاتی بەرخۆدانی وەرگرت

خەڵاتی تاراوگە و ئەدەبیاتی بەرخۆدان، کە بە ناوی شاعیری نەمسایی تیۆدۆر کرامەر دەبەخشرێت، ئەمساڵ بەخشرایە نووسەر و شاعیری کورد مەراڵ شیمشەک.

خەڵاتی تاراوگە و ئەدەبیاتی بەرگری و بەرخودان، کە بە ناوی شاعیری نەمسایی تیۆدۆر کرامەر دەبەخشرێت، تیۆدۆر کرامەر لە بنچینەدا جولەکەیە و لە جەنگی جیهانی دووەمدا چەوسێنراوەتەوە بۆ ڕێزگرتن لە بەرەنگارییەکانی و ئیدانەکردنی چەوسانەوەکانی هەموو ساڵێک خەڵاتی تاراوگە و ئەدەبیانی بەرخودان بە ناوییەوە دەبەخشرێت، ئەمساڵ خەڵاتەکە بە نووسەر و شاعیری کورد مەراڵ شیمشەک بەخشرا.

ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە ٩ی ئەیلول، ڕۆژی لەدایکبوونی تیۆدۆر کرامەر، لە شاری نیدلهۆلاتبرون بەڕێوەچوو و کوردستانیش بەشداری مەراسمەکە بوون.

مەراڵ شیمشەک خەڵاتەکەی، کە لەلایەن کۆمەڵەی تیۆدۆر کرامەرەوە دەبەخشرێت، لە دەستی نووسەری نەمسایی گێرهاد فریتز ئۆبەرشلیک وەرگرت.

خەڵاتەکە بەناوی کرامەرەوە دەدرێتە نووسەر و شاعیرە دوورخراوەکان، کە لە دورخراوەیەشدا هەر بەرەنگاری دەکەن.

ژ.ت