پۆلیسی تورک لە پێشانگایەکی دەرسیم دەستی بەسەر ٢ کتێبدا گرت

پۆلیسی تورک لە پێشانگای کتێبدا کە لەلایەن شارەوانی دەرسیم و یایکۆپی دەرسیمەوە ئەنجامدرابوو، دەستی بەسەر ٢ کتێبدا گرت.

شارەوانی دەرسیم و کۆپەراتیفی چاپ (یایکۆپ) لە دەرسیم پێشانگایەکی کتێبیان کردەوە.

پۆلیسی تورک هەلیکاتەی سەر پێشانگاکە و دەستی بەسەر کتێبی 'لە راپەرینەوە بۆ بنیاتنانی تەڤگەری ئازادی کوردستان' و کتێبی 'قەندیلێکی جیاواز'دا گرت.

پۆلیسی تورک رایگەیاند کە بڕیاری کۆکردنەوەی کتێبەکە دراوە و نابێت بڵاو ببێتەوە.

ف.ق