شوان عەتوف: یەڵماز گۆنای سیمبووڵی بەرانگاربوونەوەی داگیرکاریە

لە یادی کۆچی یەڵماز گۆنای لە شاری سلێمانی مەراسیمێک ڕێکخرا و هونەری یەڵماز گۆنای بە جوانی، بەرخودان لە دژی فاشیست داگیرکاری وێنا کرا.

لە مەراسێمێکی تایبەتی و شیاستەدا لە شاری سلێمانی بە ئامادە بوونی ژمارەیکی بەرچاو لە هونەرمەندان و سینماکارانی کورد لە هۆڵی ئەمنە سورەکە ساڵیادی کۆچی دوای سینەماکاری گەورەی گەلی کورد یەڵماز گۆنای کرایەوە.

لە مەراسیمکە چەند پەرتوکێک کە لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای ئامادەکرابوون وەک پێشەنگا لە مەراسیمەکە نمایش کرابوون. لەگەڵ ئەوەشدا پێشەنگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافی نمایش کرا.

لە درێژەی مەراسیمەکە لەسەر ژیان و کەسایەتی هونەرمەندی کورد و جیهانی یەڵماز گۆنای لە لاین هورەمەنداوەنەوە قسە کرا و یەکێک لە قسەکەران شوان عەتووف هونەرمەندی سینەماکاری کورد بوو کە چەندین بۆچوونی گرینگی خۆی لەسەر یەڵماز گۆنای هێنایە زمان.

شوان عەتووف بەم شێوەیە لەسەر یەڵماز گۆنای دوا :" یەڵماز گۆنای فکرە، سیاسەتە، سینەمایە، جوانیە و لە هەمووشی گرینگتر کۆنسێبتی خۆ بەسەروەر زانینە، شەڕە لەگەڵ ڕژێمە داگیرکەریەکان بە تێپەر بوونی کات، نەک تەنها ڕژێمێک شەڕی ئەو سەردەمەی فاشیستی تورکیای کردوە، بەڵام لە ڕاستیدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێوستمان  بە هەڵوێستی یەڵماز گۆنای ئاسا هەیە، پێوستمان بەکارەکتەری وەک یەڵماز گۆنای هەیە."

لە دەرێژه‌ی قسەکانی شوان نیگەرانی خۆی هێنایە زمان دەربارەی ڕەوشی هونەر و سینەما لە باشوری کوردستان وتی:" ئەگەر یەڵماز گۆنای سیمبوڵ بێت بۆ ئازادی، بە داخەوە دەتوانم بڵێم هێشتان یەڵماز گۆنای لە زیندانە، لەبەر ئەوە تا ئیستا لە ڕاگەیاندنی کوردی لە ڕیگەری کۆیلە خۆبەخشەکانەوە دراماو فیلمی خراپی تری بینای نمایش دەکرێت کە ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی پرۆژەی داگیرکەرانن، لەبەرامبەردا بەرهەمی باش درامای کوری پشتگیر ناکرێت، لەبەر ئەم هۆکارەیە کە دەڵیم هێشتان یەڵماز گۆنای لە زیندانە. "

هاوکات ناوبراو لە درێژەی قسەکانی باسی سیاسەتی داگیرکەران کرد لەبەرامبەر هونەر و سینەمای کوردی وتی:" چی نەتەوەیکی دیکە، وەک دەسەڵات و حکومەتی ئێمە کار دەکات بۆ ئەوەی درامای خراپی ڕژێمە سەر دەستەکان بێنێت بێ بەرامبەر دەرخواردی کۆمەڵگای خۆی بدات، لە کاتێکدا ئەو ڕژێمانە بە هەموو شێوەیەک کار دەکەن بۆ سڕینەوە کلتور نەتەوەکەی ئێمە، ئێمە باوەڕمان بە پێکەوە کاردکردنی کلتوری گەلانی تر هەیە، بەڵام ئەو کارە نابێت لەسەر حیسابی سڕێنەوەی نەتەوەی ئێمە بێت، بەداخەوە کە ئیستا دەسەڵادارانی هەرێمی کوردستان کەوتونتە چوارچێوەی خزمەتکردنی پرۆژەی داگیرکەران لە بواری کلتوری. "

لە کۆتای قسەکای ناوبراو وتیشی:" من ناومەوێت بە یەڵماز گۆنای بڵیم باوکی سینمای کوردی بەڵکو یەڵماز گۆنای قوتابخانەیکی نوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، یەڵماز گۆنای سیمبوڵی ئازادیە، سیمبوڵی سینمای قوتابخانەی نوێیە."

هـ . ب