تابلۆکەی گلگامێش گەڕێندرایەوە عێراق

تابلۆکەی گلگامێش کە مێژووکەی بۆ ٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە عێراق.

ئەمڕۆ ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ وەزیری دەرەوەی عێراق، تابلۆکەی ڕادەستی وەزارەتی کەلتوری عێراق کرد.

حەسەن نازنم وەزیری کەلتوری عێراق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئەم تابلۆ گرنگ و مێژووییە، پەیامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرهەمە مێژوویەکانی عێراق دەدزن و بە مۆزەخانەکانی جیهانی دەفرۆشن.

تابلۆکە بەزمانی بزماریی نوسراوە و بەشێکە لەداستانی مێژویی گلگامێش کە بەکۆنترین کاری ئەدەبیی مرۆڤ دادەنرێت ‌و سەرکەشییەکانی یەکێک لەپاشا بەهێزەکانی وڵاتی میزۆپۆتامیا دەگێڕێتەوە کە هەوڵی بۆ بەدەستهێنانی نەمریی داوە.

 تابلۆکە لەساڵی ١٩٩١ لەمۆزەخانەی نیشتیمانیی عێراق درزاوە و لەساڵی ٢٠٠٣دا کەسێکی ئەمریکی کە کاری بازرگانییکردنە بەکارە هونەرییەکان، لەخێزانێکی ئوردنی نیشتەجێی بەریتانیای کڕیوە و گواستویەتییەوە بۆ ئەمریکا.

بازرگانە ئەمریکیەکە لەساڵی ٢٠٠٧ بە بەڵگەی ساختەوە بە ٥٠ هەزار دۆلاری فرۆشتۆتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٤ نرخی تابۆکە گەیشتۆتە ملیۆن‌ێک و ٦٧٠ هەزار دۆلار و لەلایەن خێزانی گرین کە خاوەنی زنخیرە مارکێتەکانی "هۆبی لۆبی"ن کڕدراوەو بردراوەتە مۆزەخانەی کتێبی پیرۆز لەواشنتۆن.

لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەستیان بەسەر ئەو پارچە شوێنەوارییەدا گرتوە، تاوەکو لەمانگی تەمموزی ئەمساڵ دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکی بڕیاری گێڕانەوەی تابلۆکەی بۆ عێراق دەرکرد.

ف.ق