ترەیلەری فیلمی کۆبانێ بڵاوکرایەوە

ترەیلەری فیلمی کۆبانێ، لە ساڵیادی شەهیدبوونی سینەماکاری مازدەک ئارارات بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لە ٢٠ی ئەیلول بۆ یەکەمجار لە کۆبانێ نمایش دەکرێت.

فیلمی کۆبانێ لەبارەی بەرۆخۆدانی شەڕی کۆبانێ بەرهەم هێنراوە و ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەهیدبوونی شۆڕشگێر و سینەماکار مازدەک ئارارات (عومەر باغجی) دا بڵاوکرایەوە کە وەک ئەکتەر لە فیلمەکەدا بەشداری کردبوو.

دەرهێنەری فیلمی کۆبانێ ئوزلەم یاشارە و لەلایەن کۆمینی فیلمی رۆژئاوا و تەڤ – چاندی کۆبانێ بەرهەم هێنرایەوە.

پێشبینی دەکرێت بۆ یەکەمجار فیلمەکە لە ناوەندی کەلتوری و هونەری کۆبانێ نمایش بکرێت.

ف.ق