تیپی هونەری و مۆسیقایی ئامارا کلیپی ٨ی ئاداری بە ناوی "لێ دایە" بڵاوکردەوە

تیپی هونەری و مۆسیقایی ئامارا بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش کلیپێکی بڵاوکردەوە.

تیپی هونەری و مۆسیقایی ئامارا بە بۆنەى ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش کلیپێکی بە ناوی "لێ دایە" بڵاوکردەوە.

لە بارەی کلیپەکەیانەوە رایانگەیاندووە، " ژن رەنگی ژیانە، وەک هەموو بەهارێک تۆوی نوێ لە جەستەى خۆیدا دەچێنێت و دەڕوێنێت. بە هەموو سەدەیەکدا دەڕوات و نوێ دەبێتەوە. لە سەدەی ٢١دا لەگەڵ بەهاری گەلان، بە دەنگ، رەنگ، بەرخودان، هەبوون و خۆسەریی خۆی نەک تەنها رۆژێک، بەڵکو هەموو رۆژێک دەکاتە ٨ی ئادار.

ئیمەش بە ناوی تیپی مۆسیقایی و هونەریی ئاماراوە، لەم سەدەیەدا کە بەرخودانێکی بەو رادەیە گەورە و ماناداری تیادا بەڕێوەدەچێت، هەوڵ دەدەین بە هونەرەکەمان پێشەنگایەتی بۆ بەرخودان بکەین. بە ناوی تیپی مۆسیقا و هونەریی ئاماراوە ئەم گۆرانییە پێشکەشی دایکان و هەموو ژنان دەکەین. ٨ی ئادار پێشکەشی ریبەر ئاپۆ، ژنانی بەرەنگار و خۆڕاگر و عاشقانی ئازادی دەکەین. جەژنتان پیرۆز بێت...".

ژ.ت