ئاهەنگی ڕۆژی زمانی کوردی لە سانت گالێنی سویسرا بەڕێوەچوو

کوردان لە شاری سانت گالێنی سویسرا ئاهەنگی ڕۆژی زمانی کوردییان ڕێکخست.

ئاهەنگی ڕۆژی زمانی کوردی لە شاری سانت گالێنی وڵاتی سویسرا بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا شیعر و چیرۆکی کوردی خوێندرایەوە. ئاهەنگەکە لە کتێبخانەی ناوەندیی سانت گالێن و بە بەشداریی شاعیر جەمیل دەنلی بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەکەدا باس لە گەشەپێدان و پاراستن و گەیاندنی زمانی کورد بە منداڵان کرا.

ژ.ت