ئەحمەد کایا لەسەر گۆڕەکەی یادیکرایەوە

هونەرمەندانی کورد لە سەر گۆڕەکەی لە پاریس یادی ئەحمەد کایایان بەرزراگڕت کە لە ئاوارەیی و تاراوگەنشینیدا ژیانی لەدەستدابوو.

هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژیانی لەدەستدا، بە پێشەنگایەتی تەڤ-چاند/ ئەوروپا لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی پێر لاشیزی پاریس یادیکرایەوە.

هاوسەری ئەحمەد کایا، گوڵتەن کایا، ئەکادیمیسیانی کورد سەلیم تەمۆ، هونەرمەندانی تەڤ-چاند فارقین ئازاد، میر پەروەر و مەرال و دۆستانی بەشدارییان لە یادکردنەوەکەدا کرد.

لەیادەکەدا هاوسەری ئەحمەد کایا گوڵتەن کایا قسەی کرد و وتی، "ئاواتی ئەحمەد ئەوەبوو کە گەلی چواربەشی کوردستان یەکبگرن، ببنە یەک. خەباتەکەشی لێرە بۆ ئەو مەبەستەبوو. کورد یەک بنەماڵەیە. لەراستیدا هەر ژنێک لە کوردستانی ئێران دەکوژرێت منم. لە دژی نەژادپەرستی دەبێت ئێمە پێکەوە بین".

''گۆرانییەکانی لەسەر زاری ملیۆنان کەسن'

لەراگەیەندراوێک لەسەر ناوی تەڤ-چاند هاتووە:

"ئەحمەد کایا لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ ژیانی لەدەستداوە، ل دڵی ملیۆنان کەسدا بە وتنەوەی گۆرانییەکانی دەژی. ئەحمەد کایا لە ١٠ی شوباتی ١٩٩٩ وتی، 'دەمەوێت گۆرانییەک بە کوردی بڵێم، کلیپێک دروست بکەم'. کاردانەوە بەرمبەر بەو بە پەلاماردان، زیندان و دواتر گیانلەدەستدانی کۆتایی هات.

پار، کێلی گۆڕی ئەحمەد کایا شکێنرا. لە هونەرمەندە کۆچکردووەکانی کوردیش دەترسن.

لە ساڵیادی ٢٢ هەمینی کۆچی دواییدا ئێمە جارێکیتر یادی ئەحمەد کایا دەکەینەوە. بەزمانی زگماکی کە بیری پێدەکردەوە، سەرباری هەموو قەدەغەکان، گوشار و بە نەبوودانانەکان، ئەو لە وتنی گۆرانیدا درێژەی پێدەدرێت".

یادەکە بە وتنەوەی گۆرانییەکانی هونەرمەندانی تەڤ- چاند کۆتاییهات.

هـ . ب