ئێستا کچێک نیشتیمانمە بۆ کرمانجی وەرگێڕدرا

قەسیدەی (ئێستا کچێک نیشتیمانمە)ی شێرکۆ بێکەس وەرگێڕایە سەر زاراوەی کرمانجی، وەرگێڕەکەش دەڵێت شیعرەکانی شێرکۆی مەزن بۆ سەر زۆر زمانی جیهان وەرگێڕدراون ئەم کتێبەیم لە ئێستادا وەرگێڕاوە و داهاتوو دوو کتێبی دیکەشی وەردەگێڕم.

مەسعود زیلان، وەرگێڕی قەسیدەی (ئێستا کچێک نیشتیمانمە)ی شێرکۆ بێکەس، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کە بە بۆنەی وەرگێڕانی کتێبەکەوە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی سلێمانی بۆی ڕێکخرابوو باسی لە گرنگی ئەو شاعرە کرد.

زیلان لە بارەی کارەکەیەوە بە رۆژ نیوزی وت: شێرکۆ بێکەس شاعیرێکی گەورەی گەلەکەمانە، لە هەر چوارپارچەی کوردستان ناسراوە، بەرهەمەکانی بۆ زۆربەی زمانە جیهانیەکان وەرگێڕانی بۆ کراوە، منیش بە باشم زانی وەرگێڕان بۆ ئەم پەرتوکەی بکەم.

زیلان ئاشکراشی کرد کە ئەو لە بەرنامەیدایە بۆ داهاتوو کاری وەرگێڕان بۆ دوو بەرهەمی دیکەی ئەو شاعرە بکات و بیانکاتە زاراوەی کرمانجی.

ف.ق