بۆریی غازی سروشتیی نێوان تورکیا – ئێران تەقێنرایەوە

بۆریی غازی سروشتیی نێوان تورکیا - ئێران لە خاڵی سنووری گیول بۆلاک لە ناو خاکی باکووری کوردستاندا تەقێنرایەوە.

لە دەروازەی سنووریی گیول بولاک لە ناوچەى بازید لە پارێزگای ئاگری بوریی غازی سروشتیی تورکیا – ئێران، کە لە ئێرانەوە دەڕوات بۆ تورکیا تەقێنرایەوە. دواى تەقینەوەکە ئاگرکەوتەوە و گڕی ئاگرەکەش بە ئەندازەی ٤٠ مەتر بەرزبووەتەوە.

تەقینەوەکە لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ ی ئەم بەیانییەدا روویدا. بەهۆی زۆری و بەرزیی ئاگری بۆرییە غازەکەوە، ئاگرەکە لە شار و شارۆچکەکانى ناوچەکەوە بینراوە.

دواى ئەوە گواستنەوەى غاز لە بۆریەکان راگیران و یەکەکانی ئاگرکوژێنەوەش چاوەڕێی ئەوەن غازی ناو بۆریەکان تەواو بێت.

ژ.ت